سوپای تورکیا، دەست لە قوتابخانەکانیش ناپارێزێ

لە دوای مزگەوت و شوێنەوارە مێژووییەکان، سوپای داگیرکەری تورکیا، قوتابخانەکانیش بۆردومان دەکات.

سوپای داگیرکەری تورکیا، قوتابخانەکانی ئامادەیی و ناوەندیی شەهید دەمهات، سەرەتایی شێخموس و ناوەندیی بارهێنانی دێمۆکراتی لە ناوچەی ڕاجۆ و قوتابخانەی شەهید شیلان لە گوندی چەلەمێ-ی ناوچەی جیندرێس و قوتابخانەی شەهید یوسف و قوتابخانەی گوندی قورنێ-ی لە ناوچەی بلبلێ، وێران کرد.

جیا لەو قوتابخانانەی لەبەر یەک هەڵوەشاون، هەموو قوتابخانەکانی هەرێمی عەفرین، لەبەر پاراستنی ژیانی قوتابیان داخراون و بوە هۆیەشەوە زیاتر لە ٤٠ هەزار قوتابی لە پڕۆسەی خوێندن بێبەش کراون.

سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی، هێرش دەکەنە سەر ماڵ و هەموو ئەو ناوچانەی هاوڵاتیانی سیڤیل لێی نیشتەجێن. لە هەمان کاتدا مزگەوت، شوێنی ئایینی و پەروەردەییش لە دڕندەیی ئەوان ڕزگاریان نەبوو. بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیاوە بە سەدان قوتابخانە و خوێندنگا داخراون و دەیان هەزار قوتابی و خوێندکار ناتوانن بچنەوە بەر خوێندن.

 

 

ش. م