«سوپای تورکیا، کردەوەی چەپەڵ ئەنجام دەدات»
برووسک حەسەکە، وتەبێژی فەرمیی یەپەگە لە عەفرین، ڕایگەیاند؛ ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ ئەوەی شکستی خۆی لە عەفرین بشارێته‌وه و به‌پێچه‌وانه‌وه پیشانی بدات، خەریکی کردەوەی چەپەڵە.
برووسک حەسەکە، وتەبێژی فەرمیی یەپەگە لە عەفرین، ڕایگەیاند؛ ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ ئەوەی شکستی خۆی لە عەفرین بشارێته‌وه و به‌پێچه‌وانه‌وه پیشانی بدات، خەریکی کردەوەی چەپەڵە.
برووسک حەسەکە، وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه له عه‌فرین، پڕوپاگەندەكانی دەوڵەتی تورکیای داگیركه‌ری به درۆ خسته‌وه كه گوایه یه‌په‌گه کەمپی پەنابەرانی «ئاتمێ» دەکاتە ئامانج.
حه‌سه‌كه ڕایگەیاند؛ ئێمە وەکوو هێزەکانی یەپەگە، هەر لە یەکەم ڕۆژەوە بۆ ڕای گشتی ڕامانگه‌یاندووه و ئێستاش دەیڵێینەوە کە کردەوەی تێرۆریستی و ڕەفتاری چەپەڵ، کاری دەوڵەتی تورکیا و چه‌ته‌كانییه‌تی. بەو شێوەیە دەیانەوێ ڕاستینەی شکستی خۆیان لە عەفرین به‌پێچه‌وانه‌وه پیشان بدەن.
برووسک حەسەکە، وتیشی؛ بە هیچ جۆرێک ئەگەری ئەوە لە ئارادا نییە کە هێزەکانی ئێمە هاوڵاتیی سیڤیل بکەنە ئامانج. ئەگەر چاو لە مێژووی دەوڵەتی تورکیا و ئەو گرووپە تیرۆریستیانە بكه‌ین، ڕوون ده‌بێته‌وه كه بۆ ئەنجامدانی تاوانی دژە مرۆیی مێژوویان پڕە لەو کردەوە چەپەڵانە.
ش. م