ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: ١١ی مارس\٢ی ڕه‌شه‌ممه كاتژمێر ١ی شه‌و سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆمبارانی ته‌پی گومبه‌ت، ته‌پی سرۆ و گه‌لیی ڕه‌ش-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگی كردووه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه هێزه‌كانی داگیركه‌ر به پشتیوانی كۆپته‌ره‌كانی جۆری كۆبرا سه‌ربازانی خۆیان به كۆپته‌ری سكۆرسكی بۆ ته‌پی گومبه‌ت و ته‌پی سرۆ گواستۆته‌وه و ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كردووه.
بۆمبارانی هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا كرا
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر بۆردومانه‌كانی سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا و ئه‌م زانیارییانه دراون:
«فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر، ١٠ی مارس١ی ڕه‌شه‌ممه به فڕۆكه هێرشی كرده سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، كاتژمێر ٩:٣٠ و ١١:٠٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان هه‌رێمی شكه‌فتیای هه‌رێمی گارا، سیدا، شه‌هید ڕۆسته‌م و گوندی كانیسارگێ-ی زاپ، ده‌وربه‌ری چه‌می شه‌هید بێرتان و هه‌رێمی خواكورك و هه‌رێمه‌كانی شێلازێ و ته‌پی هه‌كاری-ی ناوچه‌ی مه‌تینایان بۆمباران كرد.»
s.m