سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بۆردومانكردنی ناوچه‌كه، بە بەبیانووی بوونی گروپی چەکدار و خۆبەخشه لە ناوچەكه.
لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨، كۆمه‌ڵێك گه‌نج گروپی خۆبه‌خشیان پێكهێناوه و له دژی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ده‌گوترێت ئه‌و گروپانه لە پشت شاخی هەنجیرە کە دەکاتە ناوچەی داودە جێگیر بوون.
چیای هەنجیرە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی قەزای دووز خورماتوو. ئه‌و گه‌نجه خۆبه‌خشانه ڕایده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌وان له دژی دەسەڵاتی گروپەکانی حەشدی شەعبی لە قەزای خورماتوو ده‌جه‌نگن.
لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار شەڕ و ڕووبەڕووبوونه‌وه لە نێوان گروپە خۆبەخشەکان و چه‌كدارانی حەشدی شەعبی ڕوویداوە. هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق چه‌ندین جار بە چەکی قورس تۆپبارانی ناوچه‌كه‌یان كردووه، هه‌روه‌ها گه‌نجه خۆبه‌خشه‌كانیش وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه.
لە ئەنجامی ئەو شەڕ و تۆپبارانانه، زیان بە گوند و خەڵکی ناوچەی داودە گەیشتووە و خەڵکی ئەو ناوچەیە ئاواره‌بوون.