«سوپای میللی»ی ئەردۆغان دزی قه‌ل و مریشكه
ئەو چەتانەی دەوڵەتی تورکیا كه به ناوی «سوپای میللی» ڕوویان له عه‌فرین كردووه، له لایه‌كه‌وه تاوانی گه‌وره‌ی جه‌نگی ده‌كه‌ن، له لایه‌كی دیكه‌وه ماڵ و موڵكی گه‌ل تاڵان ده‌كه‌ن.
ئەو چەتانەی دەوڵەتی تورکیا كه به ناوی «سوپای میللی» ڕوویان له عه‌فرین كردووه، له لایه‌كه‌وه تاوانی گه‌وره‌ی جه‌نگی ده‌كه‌ن، له لایه‌كی دیكه‌وه ماڵ و موڵكی گه‌ل تاڵان ده‌كه‌ن.
چه‌ته‌كان كه چوونه‌ته ناو ماڵێكی سه‌ر سنووری عه‌فرین، ژماره‌یه‌كی زۆری مریشك و قه‌لیان دزیوه و به دیمه‌نیش تۆماریان كردوون. له دیمه‌نه‌كه‌دا هاوشێوه‌ی داعش ده‌ڵێن؛ «ماڵ و موڵكی كوردان حه‌ڵاڵه»
«سوپای میللی» كه ده‌وڵه‌تی توركیا له پاشماوه‌كانی چه‌ته‌كانی ئه‌لنووسره، داعش و ئه‌حرار شام دروستی كردووه، له‌سه‌ر سنووری عه‌فرین دزی له ماڵی كوردان ده‌كه‌ن.
هه‌ر وه‌ك چۆن داعش له ساڵانی ڕابردوو فه‌توای «ماڵ و موڵكی كوردان حه‌ڵاڵه»ی دابوو، چه‌ته‌كانی سه‌ر به توركیاش هه‌مان قسه ده‌كه‌ن و له گونده‌كانی سه‌ر سنووری عه‌فرین ماڵی كوردان تاڵان ده‌كه‌ن.
له‌و دیمه‌نه‌ی كه چه‌ته‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ده‌بینرێت كه «سوپای میللی»ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا، له گوندی سۆركێ-ی ناوچه‌ی ڕاجۆی هه‌رێمی عه‌فرین، چوونه‌ته ماڵان، مریشك و قه‌ل و ماڵاتی كوردان ده‌دزن. چه‌ته‌كان له دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر قه‌ل و مریشكیان دزیوه له دیمه‌نه‌كه‌دا ده‌ڵێن؛ «ماڵ و موڵكی كوردان حه‌ڵاڵه»
هه‌ر له دیمه‌نه‌كه‌دا چه‌ته‌كان ده‌ڵێن؛ «هاتووین بۆ عه‌فرین، هه‌رێمه‌كه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده. ٢٠٠ ته‌نه‌كه ڕۆنی زه‌یتوون له ژووره‌وه هه‌یه. له شه‌ڕدا ماڵی دوژمن حه‌ڵاڵه.»
دوای دزینی ژماره‌یه‌كی زۆر مریشك و قه‌ل، چه‌ته‌كان سواری ئۆتۆمبێل ده‌بن و ده‌ڕۆن.
هاوڵاتیانی ناوچه‌كه ده‌ڵێن؛ چه‌ته‌كان ماڵ و موڵكی هاوڵاتیان تاڵان ده‌كه‌ن و به‌ره‌و توركیای ده‌به‌ن.
ش. م