سوید:ساڵح موسلم و یۆناس شوێسێد کۆبوونەوە
لە وڵاتی سوید، یۆناس شۆێسێد، سەرۆکی پارتی چەپی سوید و ساڵح موسلم، بەرپرسی دەستەی دبلۆماسی تەڤدەم، کۆبوونەوە.
لە وڵاتی سوید، یۆناس شۆێسێد، سەرۆکی پارتی چەپی سوید و ساڵح موسلم، بەرپرسی دەستەی دبلۆماسی تەڤدەم، کۆبوونەوە.
کەمێک پێش ئێستا، یوناس شوێستێد، سەرۆکی پارتی چەپی سوید، لە بارەی دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ ساڵح موسلم، ڕایگەیاندوە:" هەر ئێستا ساڵح موسلمم بینی، کە یەکێک لە گرینگترین نوێنەرانی فەدراسیۆنی باکوری سوریا.، ئەوانەی کە شکستیان بە داعش هێنا. ئێمە پێشتر زۆر جار یەکتریمان دیوە. بەڵام هەلومەرجی ئەمجارە زۆر جیاوازترە. چونکە، ئێستا تورکیا و جیهادیستەکان هێرشیان کردۆتە سەر عەفرین".
یوناس شوێستێد، سەرۆکی پارتی چەپی سوید، لە بارەی عەفرینیشەوە دەڵێت:" عەفرین ئەو جۆرە دامەزراوە کۆمەڵگەییەیە، کە کوردەکان و گرووپەکانی دیکە پێکەوە دایانمەرزاندووە. لەم کۆمەڵگەیەدا کوردەکان و پێکهاتە ئەتنیکی و مەزهەبییە جیاوازەکان بە شێوەی ئاشتیخوازانە پێکەوە دەژین. لەم هەرێمەدا مافی ژنان لە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانیتردا زۆر باشتر پارێزراوە. ئێستا خەڵکی مەدەنی هەمان هەرێم (عەفرین) لە لایەن تورکیاوە ڕۆژانە دەکوژرێن".
لە کۆتایشدا، یوناس شوێستێد، سەرۆکی پارتی چەپی سوید، ڕایگەیاندوە:"داواکارین لە دەوڵەتی سوید و وڵاتانی جیهان هێرشەکانی تورکیا بۆ سەرعەفرین شەرمەزار بکەن."
هـ.هـ