سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ر، په‌رله‌مانتاری شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پارتیی دێمۆكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په و به‌رپرسانی هه‌ده‌په له ئه‌نقه‌ره، ده‌رباره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ سێیه‌مین كۆنگره‌ی گه‌وره‌ی هه‌ده‌په كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانییان به‌ست.
نوور ئایته‌نوور، هاوسه‌رۆكی لقی ئه‌نقه‌ره‌ی هه‌ده‌په ده‌رباره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنگره‌ی هه‌ده‌په كه ڕۆژی ١١ی شوبات\٢٢ی ڕێبه‌ندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت ڕایگه‌یاند: ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنگره كۆتاییان هاتووه، ئێمه به ئه‌نجامدانی كۆنفڕانسه‌كان ده‌ستمان به ئاماده‌كاریی كۆنگره كردبوو، به‌هه‌مان گوڕوتین له كاره‌كانمان به‌رده‌وامین. وتیشی: چاوه‌ڕوانی گه‌لی خۆمانین كه به ڕه‌نگه‌كانی خۆیان به‌شداریی كۆنگره بن.
له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری شاری ئه‌نقه‌ره‌ی هه‌ده‌په سه‌رنجی خسته‌سه‌ر شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و ڕایگه‌یاند: ناتوانن له هه‌موو لایه‌كی جیهان به ناولێنانی جیاواز و پڕوپاگه‌نده‌ی لاواز ڕه‌وایه‌تی به‌م شه‌ڕه بده‌ن. له‌سه‌ر بنه‌مای دوژمنایه‌تی كوردان شه‌ڕ ڕێكده‌خه‌ن و كاتێكیش ده‌یكه‌ن، هه‌وڵده‌ده‌ن دڕندایه‌تیی شه‌ڕه‌كه بشارنه‌وه.
ئۆنده‌ر ده‌ستنیشانی كرد، كۆنگره‌كه‌یان له به‌رانبه‌ر شه‌ڕ ده‌بێته ئاشتی و له به‌رانبه‌ر زوڵم ده‌بێته ئازادی و له به‌رانبه‌ر دڕندایه‌تی ویژدان به‌هێز ده‌كات.
«له هۆڵه‌كه‌دا شوێنی ٢٠ هه‌زار كه‌س هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه تێگه‌یشتووین نزیكه‌ی ٣٠ هه‌زار كه‌س دێن. ڕۆژه‌ڤی ئێمه و به‌رپرسیاره‌تیی ئێمه ئه‌وه‌یه كۆنگره به‌باشی به‌ڕێوه‌بچێت. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا جڤات دروست ده‌كه‌ین، مرۆڤه‌كان له ده‌وری نه‌خشه‌ڕێیه‌ك كۆده‌كه‌ینه‌وه كه ببێته هیوای ئاینده.»
سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ر له به‌رانبه‌ر فشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر هه‌ده‌په و پێكهاته‌كانی ناڕه‌زایه‌تی پیشاندا و وتی: ماوه‌ی ١٥ ڕۆژه به شێوه‌یه‌كی كرداری ده‌ستمان به سه‌ردانه‌كانمان كردووه، له به‌رانبه‌ر هه‌ر سازییه‌ك كه ئێمه بۆی ده‌چین و هه‌موو پێكهاته‌كانی هه‌ده‌په، شه‌پۆلی گرتن ده‌ستی پێكردووه. هیچ كات هێنده‌ی ئێستا جڤاتێك به‌ربه‌ستی هۆڤانه‌ی بۆ دروست نه‌كراوه.
«ئه‌م مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په، بڕیارداری ئێمه به‌هێز ده‌كات و پیشانی ده‌دات كه ئێمه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاستین. به تایبه‌ت ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌م به‌یانییه كه له به‌رانبه‌ر پێكهاته‌كانی هه‌ده‌په ئه‌نجام درا، داوا ده‌كه‌ین كۆتاییان پێبێت. ده‌بێ تا ئێستا تێگه‌یشتبن كه به‌م كارانه ئێمه سه‌رمان دانانه‌وێنین. به‌ڵام ئه‌و شته‌ی كه پێی ده‌گوترێت ده‌وڵه‌ت، كه‌مێك به كه‌مئه‌قڵی ڕازێنراوه‌ته‌وه. تێناگه‌ن، به‌ڵام ئێمه تێیانده‌گه‌یه‌نین.»
سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ر ڕایگه‌یاند: هه‌ر كه‌سێك كه باوه‌ڕی وه‌هایه شه‌ڕ چاره‌سه‌ر نییه، بانگهێشتی ده‌كه‌م بۆ به‌شداری كردن له كۆنگره‌كه‌مان.
ش. م