شاندی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته عه‌فرین
شاندی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته عه‌فرین. شانده‌كه ڕایگه‌یاند ئه‌وان به به‌رخۆدانی عه‌فرین سه‌ربه‌رزن.
شاندی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته عه‌فرین. شانده‌كه ڕایگه‌یاند ئه‌وان به به‌رخۆدانی عه‌فرین سه‌ربه‌رزن.
شاندی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یشته عه‌فرین. نوێنه‌رانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی عه‌فرین و گه‌لی عه‌فرین به گه‌رمی پێشوازییان لێ كردن.
عوسمان شێخ عیسا، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی عه‌فرین ڕایگه‌یاند: هاتنی شانده‌كه به واتای یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دێت.
په‌رله‌مانتار عه‌لی هالۆ، ئه‌ندامی شانده‌كه ڕایگه‌یاند: ئێمه شانازی به به‌رخۆدانی عه‌فرین ده‌كه‌ین.
شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه له شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، عه‌باس فه‌تاح، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان - په‌ده‌كه، ئه‌بوو كاروان، په‌رله‌مانتاری حیزبی شیوعی كوردستان، عه‌لی هالۆ، په‌رله‌مانتاری پارتیی دێمۆكراتیی كوردستان - په‌ده‌كه و سوهراب میكائیل، په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان.
ش. م