بڕیاره ئه‌مڕۆ شاندی پارتیی دێمۆكراتیی گه‌لان - هەدەپە لەگەڵ نوێنەرانی پارتی چەپ، پارتی سۆسیال مەسیحی و پارتی سه‌وز لە په‌رله‌مانی فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا له به‌رلین كۆببێته‌وه.
شاندەكه داوا له‌و لایه‌نانه ده‌كار کە بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانە هەوڵ و تێکۆشانی خۆیان چڕ بکەنەوە.
ئه‌ندامانی شانده‌كه له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند: زیاتر لە هه‌فته‌یه‌كه بە چەک و ته‌قه‌مه‌نی هەرە پێشکەوتوو و فڕۆکەی جه‌نگی هێرش ده‌كرێته سەر گەلی عەفرین. بەپێی زانیارییەکان هەتا ئێستا سەدان کەس شەهید و بریندار بوون. ده‌گوترێت چەکی قەدەغه‌کراوی ناپاڵم-یش لەدژی گەلی سیڤیل بەکار هێنراوە. ئەوە ئێمەی زۆر ترساندووە و نیگەرانی کردووین.
شانده‌كه ڕاشیگه‌یاند، سیاسەت و ڕای گشتی جیهان ئەوە بەباشی دەزانن کە دەوڵەتی تورکیا کۆنتڕۆڵ ناکرێت و پێشووتریش کۆمەڵکوژی بەو شێوەیەی ئەنجامداوە. لە تورکیا باس کردن لە ئاشتی-ش وەکوو تاوان دەبیندرێ و مرۆڤ به‌هۆیه‌وه زیندانی ده‌كرێت. زەخت و گوشارێکی زۆر قورس لەسەر هەدەپە و ئەوانەی کە ئاشتی و چارەسەری ئاشتییانەیان دەوێ، لە ئارادایه.
ئه‌و شانده‌ی هه‌ده‌په داوا له کۆمەڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كرد دەست له بارودۆخه‌كه وه‌ربدات. ڕایاناگه‌یاند، دەبێ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بەپەلە لە دژی ئەو هێرشانە هەڵوێستی خۆی ڕاگه‌یه‌نێت.
شانده‌كه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كرد، لێدوانەكه‌ی وەزیری دەرەوەی ئه‌ڵمانیا كه باسی له وه‌ستاندنی پڕۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كانی ئه‌ڵمانیا و توركیا بۆ فرۆشتنی چه‌كی كرد بوو، به‌س نییه. پێویستە تورکیا ناچار بكرێت ئەو داگیرکارییە بوه‌ستێنێت.
ش. م