ھێرشی وشکانی تێكشكێنرا؛ هێرشی ئاسمانی ده‌ستیپێكرد
كاتژمێر ٨ی ئەمڕۆ سوپای تورکیا ھێرشێکی وشکانی کردە سەر ناوچه‌ی بلبلێی عه‌فرین، بەڵام شەڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ھێرشەکەیان تێکشکاند و گورزێکی کاریگەریان لە داگیرکەر دا.
كاتژمێر ٨ی ئەمڕۆ سوپای تورکیا ھێرشێکی وشکانی کردە سەر ناوچه‌ی بلبلێی عه‌فرین، بەڵام شەڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ھێرشەکەیان تێکشکاند و گورزێکی کاریگەریان لە داگیرکەر دا.
پاش شکانی ھێرشه وشکانییەکە له گوندی بالیای سه‌ر به ناوچه‌ی بلبل، سه‌ربازانی توركیا ناچاركران بكشێنه‌وه. دواتر سوپای تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی ده‌ستیكرد به بۆردومانكردنی گونده‌كانی بالیا و تۆبه‌ل.
له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌وڵه‌تی توركیا خه‌ریكی لابردنی ئه‌و دیواره‌یه كه پێشتر بۆ دابڕاندنی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان، له‌سه‌ر سنوور دروستی كردبوو.
ش. م