كه‌ناڵی «HABERTURK - هابه‌ر تورك»ی توركیا ڕاسته‌وخۆ له شاری عه‌فرینه‌وه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ گه‌لی عه‌فرین ده‌كرد و له رێگه‌ی وه‌رگێڕێكیشه‌وه لێدوانه‌كان ته‌رجه‌مه‌ی زمانی توركی ده‌كرا. له په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا هاوڵاتییه‌كی عه‌فرین ده‌ڵێت: سوپای ئازاد، ئازاد نییه، به‌ڵكو تاڵانكه‌ر و دز و تیرۆرستن. وه‌رگێڕه‌كه‌ش كه هێله‌گی ڕێكخراوێكی سه‌ر به توركیای له‌به‌ره، تاڵانكاری سوپای سووریای ئازاد-ی سه‌ر به توركیا ده‌خاته ئه‌ستۆی یه‌په‌گه.
په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت: «ئێمه له گه‌لی عه‌فرین ده‌پرسین كه لێره ده‌ژین، ئایا جیاوازی له‌نێوان دوو هه‌فته‌ی پێشوو و ئه‌مڕۆ هه‌یه یان نا؟ چی بوو و چی ڕوویدا؟
به‌ر له‌وه‌ی په‌یامنێری كه‌ناڵه پرسیاری لێ بكات، هاوڵاتییه‌كی به‌ته‌مه‌نی شاره‌كه ده‌ڵێت: «ئێمە وەک خەڵکی عەفرین دەمانەوێ ئەو ھێزە چەکدارانە لە عەفرین نەمێنن. سوپای سووریای ئازاد، ئازاد نین، بەڵکوو دز و چەتە و تێرۆریستن، ماڵمان تاڵان دەکەن و کچ و ژنەکانمان ده‌ڕفێنن. شه‌وی ڕابردوو سێ کچییان بردووە و ده‌ستدرێژییان كردوونه‌ته‌سه‌ر كه ته‌مه‌نیان ١٥ ساڵان بوو...»
وه‌رگێڕه‌كه کە هێله‌گێكی ئافاد (ڕێكخراوێكی سه‌ر به توركیایه)ی له‌به‌ر كردووه، قسەکانی ئه‌و هاوڵاتییه ده‌گۆڕێت و ده‌ڵێت: «ئێمە نامانه‌وێ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌ڵكی عه‌فرین نین، له عه‌فرین بن. یەپەگە ڕێكخستنێكه كه په‌یوه‌ندی به ئێره‌وه نییه، یه‌په‌گه دواتر هاتنه ئێره و ماڵ و موڵكی ئێمه‌یان تاڵان كرد، چاویان بڕییه نامووسی ئێمه. نامانه‌وێ ئه‌وان لێره بن، ئه‌وان خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ئێره نین.»
s.m