عه‌فرین؛ شه‌ڕ و بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا به‌رده‌وامه
هێرشە ئاسمانی و وشکانییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین له شه‌وی ڕابردووش‌دا به‌رده‌وام بوون.
هێرشە ئاسمانی و وشکانییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین له شه‌وی ڕابردووش‌دا به‌رده‌وام بوون.
لە چەندین شوێندا شەڕ لە نێوان هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هەسەدە و سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی ڕوویدا. هاوكات فڕۆکە سیخوڕییەکانی توركیا به‌رده‌وام بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا ده‌سوڕێنه‌وه.
هێرشی سوپای تورکیای داگیرکەر، پاشماوەکانی داعش و بەرەی نووسرە بۆ سەر هەرێمی عەفرین ١١ رۆژە بەبێ وچان بەردەوامە. بە پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هەواڵی فورات، فڕۆکەکەنی سوپای تورکیا ناوچەکانی بلبلێ، ڕاجۆ و گوندی دێرسان و دەوروبەرییان له ناوچەی شه‌رای عەفرین بۆردومان کرد.
هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده لە چەندین شوێندا وه‌ڵامی هێرشەکانی سوپای تورکیایان دایه‌وه و شەڕێكی سه‌خت هاته ئاراوه.
ش. م