عه‌فرین له‌ مێدیاكانی جیهاندا

ئاژانسی هه‌واڵی فرات سه‌ردێڕ یان ناوه‌ڕۆكی بەشێک لەو نووسین و شرۆڤانه‌ی ئاماده‌كردووه‌ كه‌ مێدیا بەنێوبانگەکانی جیهان دەربارەی عه‌فرین بڵاویان كردۆته‌وه‌.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ داگیرکردنی عەفرین، باسی گەرمی ڕاگەیاندنەکانی جیهانە و ئامانجه‌كانی تورکیا، هەڵوێستی ئه‌مه‌ریكا و بەرپرسیارێتیی دەوڵەتانی دیکە دەربارەی ئەو هێرش و پەلامارانە، لە مێدیاکاندا شی دەکرێنەوە.

Le Monde

سەرەڕای هەموو هەوڵدانەکانی تورکیا، سوپاکەیان ناتوانێ لە عەفرین پێشڕەوی بکات.

چەتەکان کە ناتوانن بەرەو پێش بچن، ئازار و ئەشکەنجەی هۆڤانه‌ی تەرمی ژنە شەڕڤان «بارین کۆبانی»یان داوە.

ئەوە ٣هەفتەیە ئەو شەڕە لەنێو كه‌شوهه‌وایه‌كی شەڕی چەپەڵ و تایبەتدا بەڕێوە دەچێت. دەوڵەتی تورکیا کە ناتوانێ بەرەو پێش بچێت، دەڵێ لە قوڕ چەقیوین.

REUTERS

هەسەدە، ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی تورکیا قوتابخانەی گوندی مەیدانکێ و شوێنی پاککردنەوەی ئاوی عەفرین-ی تۆپباران كردووه‌ كه‌ ئاوی خاوێن بۆ تەواوەتی عەفرین دابین دەکات.

وتەبێژی یەپەگە دەڵێت؛ کە لەدوای تۆپبارانەکە تیمی چاککردنەوەی کانتۆنەکە خەریکی چاککردنەوەی ئامێرەکانی پاککردنەوەی ئاوی خواردنەوەن.

Associated Press (AP)

پاۆل فۆنک، سەرفەرمانداری ئه‌مه‌ریكا بۆ تێکۆشان دژی داعش سەردانی شاری منبج-ی کردووە و ڕایگەیاندووە کە هێزەکانمان لێرە دەمێننەوە.

فونک، دەستخۆشی لە شەڕڤانانی هەسەدە کردووە و ڕایگەیاندووە؛ ئەوەی ئێوە کردتان، کەس پێی نەدەکرا. ئێوە ڕەقا-تان ڕزگار کرد و ئەوە بەو مانایەیە کە ئێوە لە گفتوگۆکاندا، کورسییەکتان بۆخۆتان مسۆگەر کردووە.

New York Times

سەرەڕای گرژییەکانی نێوان تورکیا و ئه‌مه‌ریكا دەربارەی منبج، پائول فونک و جیم جێرارد، سەرفەرمانداری چالاکی تایبەت-ی ئه‌مه‌ریكا سەردانی شاری منبج-یان کرد.

پائوڵ فۆنک ڕایگەیاندووە؛ هەرکەس هێرش بکاتە سەرمان، بە تووندی وەڵام دەدەینەوە.

شەڕڤان دەروێش، وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی منبج ڕایگەیاندووە؛ لە کاتێکدا کە ئێمە شەڕی داعش دەکەین کە دوژمنی هەموو جیهانە، هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، کارێکی نا عه‌قڵانەیە.

دەروێش، هەروەها وتوویەتی؛ ناردنی هێز بۆ پاراستنی عەفرین، شەڕی دژی داعش لاواز دەکات.

FAZ

وێنەکان دەدوێن. ناکرێ زوڵم و زۆردارییەکانی شەڕ لە وێنەدا بشاردرێنه‌وه‌. وتەکانی ئەردۆغان و وێنەکان له‌ یەک ناچن.

دەوڵەتی تورکیا، نایەوێ شتێک لە دەرەوەی پڕوپاگەندەی خۆی لەشەڕی هەرێمی کوردەکان لە باکووری سووریا بنووسرێ و بگوترێ و ڕێگە بە هیچ ڕەخنەگرتنێکیش دەربارەی ئەو شەڕە نادات.

باس کردن لە کوژرانی هاوڵاتیانی سیڤیل بە دڵی هاوکارەکەی ناتۆ و ئەردۆغان نییە.

ئەو وێنانەی کە لە ئازاردانی دڕندانەی جەستەی «بارین کۆبانی» و پارچە پارچەکردنی بڵاو بوونەوە، مرۆڤ تووشی سەرسوڕمان دەکات. ئەو وێنەیە وه‌ڵامی هەموو ئەو پرسانە دەربارەی هەڵوێستی هێرشبەران و بە دیل گیراوان دەداتەوە.

 

ش. م