پارتیی سەوز و پارتیی دێمۆكراتی مه‌سیحی، کە لە پێکهاتەسەرەکییەکانی نێو په‌رله‌مانن و به‌شدارن له حكوومه‌تی هه‌رێمی هێسن، بۆ گەیشتن بە چارەسەرییه‌كی ئاشتیانە داوای پشتگیری‌یان لە هەموو لایەنەسیاسییەکان کرد.
ئەم دوو پارتییه لەژێر ناوی «داواکاری بەپەلە» نامه‌یه‌كییان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه كردووه و داوایان کرد بۆ ڕاوەستاندنی هێرشی بەرفره‌وانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین هەموو هەوڵەکان بخرێنه‌گه‌ڕ.
ئەو دوو پارتییه سیاسییە ڕایانگه‌یاند؛ لە دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستانن و لایەنگری لە دۆزینەوەی رێگەچارەی ئاشتییانە ده‌كه‌ن.
لەم داواكارییه‌دا کە وێنه‌یه‌كی به ئاژانسی هەواڵی فورات گه‌یشتووه، داوایان لە سوپای تورکیا کردووە کە هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا و بە تایبەتی عەفرین ڕابگرێت.
ئەم دوو پارتییه ڕایانگه‌یاندووه؛ ئەوان پێشوازی لە دۆزینەوەی ڕێگەچاره‌یه‌كی سیاسی و دیپلۆماتی ده‌كه‌ن بۆ کۆتایی هێنان بەو هێرشانەی سەر عەفرین . دا‌واشیان لە سوپای تورکیا کردووە ڕێز لە سنوورەکانی سووریا و سەروەریی خاکی سووریا بگرێت.
لە داواکارییەکەدا هاتووە:
ئێمە وەک ئەندامانی په‌رله‌مانی هەرێمی هێسن، نیگه‌رانی خۆمان له به‌رانبه‌ر هێرشەكانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی باکووری سووریا ڕاده‌گه‌ینین و داوا لە سوپای تورکیا ده‌كه‌ین کە هێرشەکانی بۆ سەر عەفرین ڕابگرێت.
ئەندامانی په‌رله‌مان ڕایانگه‌یاند کە ئەوان پشتگیری لە هەر هەوڵێک ده‌كه‌ن کە بە شێوازێکی سیاسییانە و دیپلۆماسییانه کۆتایی بەو ئاڵۆزییانە بێنێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، فراکسیۆنی پارتیی چەپ لە په‌رله‌مانی هەرێمی هێسن، ڕه‌شنووسی بڕیارنامه‌یه‌كی پێشکەشی په‌رله‌مان كرد و داوای کردووە کە په‌رله‌مانی هێسن، هێرشەکانی سوپای تورکیای ئه‌ندامی ناتۆ بۆ سه‌ر عه‌فرین بە تووندی شەرمەزار بکات. هەروەها داوای لە دەوڵەتی فیدڕاڵی ئا‌ڵمانیا کرد کە فرۆشتنی چەک بە تورکیا ڕابگرێت.