ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر به چڕی و هه‌ڕه‌مه‌كی بۆردومانی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری عه‌فرین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری عه‌فرین ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه، مه‌حموودیه و قیبار به چڕی بۆردومان ده‌كرێن. هاوكات گونده‌كانی عه‌ره‌بوێران، بافلۆنه و سیكاك، كه‌فه‌ر جانێ و ئۆماره‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را و گوندی حه‌مامێ-ی ناوچه‌ی جندرێس و گوندی شمگلێ-ی ناوچه‌ی بلبلێ به چڕی بۆردومان ده‌كرێن.
له گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه‌ی شاری عه‌فرین، ژنێكی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵان به ناوی «ئامینه شاهین» به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه شه‌هید بوو. ئه‌و هاوڵاتییه به‌هۆی هێرشی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانیان، له ناوچه‌ی بلبلێ-وه كۆچی كردبوو بۆ ناوه‌ندی شاری عه‌فرین.
فڕۆكه سیخووڕییه‌كان به‌رده‌وام به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه و بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش به هه‌ڕه‌مه‌كی به‌رده‌وامه.
ده‌رباره‌ی زیانه‌كانی دیكه‌ی بۆردومانه‌كان تا ئێستا زانیاری له‌به‌رده‌ست نییه.
ش. م