عه‌فرین؛ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیای داگیركه‌ر ژنێك شه‌هید بوو

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر به‌ سه‌ختی بۆردومانی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ن. به‌و هۆیه‌وه‌ ژنێكی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵان له‌ عه‌فرین شه‌هید بوو.

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكه‌ به‌ چڕی بۆردومانی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین و گونده‌كانی ناوچه‌ی شه‌را، بلبلێ و جندرێس ده‌كه‌ن.

به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌، ژنێكی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵان به‌ ناوی «ئامینه‌ شاهین» له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فییه‌ی شاری عه‌فرین شه‌هید بووه‌.

ئه‌و هاوڵاتییه‌ به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانیان، له‌ ناوچه‌ی بلبلێ-ه‌وه‌ كۆچی كردبوو بۆ ناوه‌ندی شاری عه‌فرین.

بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان به‌رده‌وامه‌...

ش. م