فڕۆكه‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی سیڤیلیان كرده ئامانج
هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له جندرێس بۆردومانی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی سیڤیلیان كردووه.
هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له جندرێس بۆردومانی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی سیڤیلیان كردووه.
هێزه‌كانی سووریا دێمۆكرات - هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین ئۆتۆمبێلێكی هاوڵاتیانی سیڤیلیان كردۆته ئامانج و به‌هۆیه‌وه ٣ كه‌س بریندار بوون كه یه‌كێكیان ژنه.
«ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٤ ئۆتۆمبێلێكی هاوڵاتیانی سیڤیل له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه كرایه ئامانج. به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی ئارڤین، ئۆتۆمبێله‌كه له كۆڵانێكی جندرێس وه‌ستێنراوه. به‌هۆی نزیكی له‌و ناوچه‌یه‌ی كه بۆردومانی له‌سه‌ر بوو، ئۆتۆمبێله‌كه كراوه‌ته ئامانج. له ئه‌نجامدا ٣ كه‌س برینداربوون كه یه‌كێكیان ژنه. برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی ئارڤین.»
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی ئارڤین ڕایگه‌یاند، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان، مه‌ترسی هه‌یه برینداره‌كان ده‌ست یان لاقیان له‌ده‌ست بده‌ن.
ش. م