فڕۆكه‌یه‌كی ڕووسیا له سووریا كه‌وته‌خواره‌وه؛ ٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ڕووسیا له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی له سه‌ربازه‌ی حمه‌یمیم له سووریا كه‌وته‌خواره‌وه. به‌هۆیه‌وه ٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ڕووسیا له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی له سه‌ربازه‌ی حمه‌یمیم له سووریا كه‌وته‌خواره‌وه. به‌هۆیه‌وه ٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌ك له‌كاتێكدا ویستوویه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌ی حمه‌یمیم بنیشێته‌وه، كه‌وتۆته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه ٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له فڕۆكه‌كه‌دا ٢٦ سه‌رنشین هه‌بووه كه ٦ كه‌سیان ئه‌ندامی تیمی فڕۆكه‌وانیی فڕۆكه‌كه بوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه‌وتۆته‌خواره‌وه له جۆری ئەنتۆنۆڤ ٢٦ بووه و به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی كه‌وتۆته خواره‌وه.
s.m