له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی كوردی دیموكراتیی فه‌ڕه‌نسا - جه‌ده‌كه‌فه، ته‌ڤگه‌ری ژنانی كوردی فه‌ڕه‌نسا و پلاتفۆڕمی ژنان بۆ خاوه‌نداریكردن له عه‌فرین، سه‌دان خانه‌واده‌ی كوردستانی ئه‌مڕۆ منداڵه‌كانیان نه‌نارده فێرگه‌كان و سه‌رنجیان ڕاكێشایه سه‌ر كۆمه‌ڵكوژیی منداڵان له عه‌فرین.
له به‌رده‌م بینای یونسێف چالاكی ساز كرا
به سه‌دان خانه‌واده و منداڵه‌كانیان كاتژمێر ١٤:٠٠ به‌ره‌و به‌رده‌م بینای یونسێف له پاریس ڕێپێوانیان ساز كرد. منداڵان پۆسته‌ری «بێده‌نگیتان ئێمه ده‌كوژێت» به‌رز كردنه‌وه و پێكه‌وه درووشمه‌كانی «ئێمه منداڵانی عه‌فرینین» و «بكوژ ئه‌ردۆغان»یان گوته‌وه.
له چالاكییه‌كه‌دا نامه‌ی منداڵانی كوردستانی له پاریس كه بۆ منداڵانی عه‌فرینیان نووسیبوو، خوێندرایه‌وه. په‌یامی «منداڵانی عه‌فرین ته‌نیا نین»یان دا.
شاندێك له پلاتفۆڕمی ژنان بۆ خاوه‌نداریكردن له عه‌فرین و منداڵان له پاریس، دۆسیه‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵكوژكردنی منداڵانی عه‌فرین له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه پێشكه‌شی یونسێف كرد.
به‌رپرسانی یونسێف وتیان: ئێمه ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵكوژكردنی منداڵانی عه‌فرین ڕاگه‌یه‌ندراوی خۆمان بۆ هه‌موو سازییه‌كانمان ناردووه و له بواری هاریكاریی مرۆییش به‌رده‌وامین له هه‌وڵه‌كانمان.
هاوكات فێرخوازانی كورد له شاره‌كانی دیكه‌ی فه‌ڕه‌نساش ئه‌مڕۆ بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كرد. فێرخوازان بڵاوكراوه‌یه‌كیان بۆ فێرگه‌كانیان نارد و ئامانجی بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندنیان ڕوون كرده‌وه.
s.m