هه‌سه‌ده: گردی کەڤرێ كه‌ر بەتەواوی لە سوپای تورکیا پاك كرایه‌وه
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده رایگەیاند، هێزەکانیان گوندی که‌ڤرێ كه‌ری سەر بە ناوچەی راجۆی عەفرین بەتەواوی لە سوپای تورکیا و چەتەکانیان پاک کردەوە.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده رایگەیاند، هێزەکانیان گوندی که‌ڤرێ كه‌ری سەر بە ناوچەی راجۆی عەفرین بەتەواوی لە سوپای تورکیا و چەتەکانیان پاک کردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هەسەدە، هێرشێکی سوپای تورکیا و چەتەکانیان لە گردی کەڤرێ كه‌ری سەر به ڕاجۆ لە کانتۆنی عەفرین تێکشکاند و گردەکەیان بەتەواوی لە سوپای تورکیا و چەتەکانی پاک کردەوە.
ئاشكرابوو لەو شەڕەدا ژماره‌یه‌ک لە سەربازانی سوپای تورکیا کوژران و برینداربوون. هه‌روه‌ها بڕێكی زۆر چەک و تەقەمەنی سوپای تورکیا و چەتەکانی کەوتە دەست شەرڤانانی هەسەدە.