فاتمه ئادر، ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه، له لێدوانێكدا بۆ به‌شی ئه‌ڵمانیی ئاژانسی هه‌واڵی فورات هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای له‌سه‌ر عه‌فرین و هاوكارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ توركیای هه‌ڵسه‌نگاند.
ئادر ڕایگه‌یاند؛ هێرشی سه‌ر عه‌فرین ته‌نها له دژی كوردان نییه، له دژی هه‌موو به‌ها مرۆییه‌كانه.
«زیاتر له سه‌د سیڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و زۆری دیكه‌ش برینداربوون. به هه‌زاران مرۆڤ ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا، ئه‌و هێز و گه‌له هه‌یه كه له دژی داعش خۆڕاگربوون. ئه‌و هێزانه عه‌فرین، گه‌ل، باوه‌ڕی، دێمۆكراتی و به‌ها مرۆییه‌كانیان پاراستووه. به‌ها دێمۆكراتییه‌كانی جیهانی ڕۆژئاوایان پاراستووه.»
ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه ڕاشیگه‌یاند، ئه‌ردۆغان و چه‌ته‌كانی به‌و تانكانه‌ی له لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه نوێكراونه‌ته‌وه، هێرشی عه‌فرین ده‌كه‌ن.
«ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی، گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كاته ئامانجی فاشیزم و قڕكردنی نه‌ژادپه‌رستانه. له‌گه‌ڵی ڕێكده‌كه‌وێت و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاریكاریی ئابووری، سه‌ربازی، دیپلۆماسی، ته‌نكنیكی و هه‌واڵگری ده‌كات. ده‌بێ ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌ست له‌و هه‌ڵوێسته به‌ردات. له ڕۆژئاڤا و عه‌فرین، كوشتنی مرۆڤه‌كان و كه‌وتنی عه‌فرین سوودی بۆ ئه‌ڵمانیا نابێ. شكستهێنانی ڕۆژئاڤا، له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ڵمانیادا نییه. سه‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی ده‌بێته هۆی زیادبوونی هێزه ئیسلامییه تووندڕه‌وه‌كان له ئه‌ڵمانیا و ئه‌ورووپا. ئه‌مه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و گه‌لانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌ورووپا. ئه‌ردۆغان به ڕاشكاوی باسی له‌وه كردووه. ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و هێزه‌ی كه ڕێ له‌وه ده‌گرێت. پێویسته ئه‌ڵمانیا پشتگیریی ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌ردۆغان نه‌كات. پێویسته له به‌رانبه‌ری بوه‌ستێته‌وه. گرنگه ئه‌ڵمانیا سیاسه‌تی خۆی له‌م باره‌یه‌وه ڕوون بكاته‌وه.»
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، فاتمه ئادر باسی له هه‌ڵوێستی گه‌لی ئه‌ڵمانیا كرد و وتی؛ پێویسته هه‌ڵوێستی كاریگه‌رتر، به‌هێزتر و ڕێكخراوتر پیشان بدات.
«ئه‌گه‌ر ئه‌م هێرشه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رده‌وام بێ، له‌وانه‌یه ئه‌م شه‌ڕه له باكووری كوردستان، له ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوبێته‌وه. كورد له هه‌ر شوێنێك بن، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان پیشان ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بگۆڕێت بۆ هه‌ڵوێستێكی كاردانه‌وه، فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و دێمۆكراتیی ئه‌ورووپاش ده‌خاته ڕیسكه‌وه. بۆیه بانگ له ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین كه به ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیی خۆی هه‌ستێت. پێویسته گوێ بداته گه‌لان، ڕێكخراوه سیاسییه دێمۆكراتییه‌كان و هه‌موو ڕێكخراوه دێمۆكراتییه‌كان.»
فاتمه ئادر، ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه داواشی له كوردان، هێزه دێمۆكراتییه‌كان، ڕای گشتی، هێزه چه‌په‌كان، دێمۆكراته‌كان، لیبڕاڵ، سۆسیالیست، مێدیا و ڕێكخراوه سیاسییه دێمۆكراته‌كانی ئه‌ڵمانیا كرد، فشار بخه‌نه‌سه‌ر حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بواره‌دا هه‌ڵوێست پیشان بدات.
ش. م