كه‌ركووك؛ ده‌ستڕێژیی گوله له به‌رپرسێكی بەرەی تورکمانی كرا
ئه‌مشه‌و له گه‌ڕه‌كی حوریه-ی شاری كه‌ركووك چه‌ند چه‌كدارێك ده‌ستڕێژی گوله‌یان له به‌رپرسی ناوچه‌ی بڵاوه‌ی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی كرد.
ئه‌مشه‌و له گه‌ڕه‌كی حوریه-ی شاری كه‌ركووك چه‌ند چه‌كدارێك ده‌ستڕێژی گوله‌یان له به‌رپرسی ناوچه‌ی بڵاوه‌ی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی كرد.
په‌یامنێری ANF ڕاگه‌یاند: کاتژمێر ٩ی ئه‌مشه‌و كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراو له گه‌ڕه‌كی حوریه‌ی شاری كه‌ركووك، ده‌ستڕێژی گوله‌یان له ئەحمه‌د عومەر قادر، بەرپرسی ناوچه‌ی بڵاوه-ی بەرەی تورکمانی عێراقی كرد. وتیشی: به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه به‌رپرسه‌كه‌ی به‌ره‌ی توركمانی له‌گه‌ڵ هاوژین و براكه‌ی برینداربووه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركووك.