كوردانی فه‌یلی پشتیوانی له به‌رخۆدانی عه‌فرین ده‌كه‌ن
کوردانی فەیلی لە ئێران و عێراق به ڕاگەیەنراوێک، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین شەرمەزار دەکەن و پشتیوانی خۆیان بۆ به‌رخۆدانی عه‌فرین ڕاده‌گه‌یه‌نن.
کوردانی فەیلی لە ئێران و عێراق به ڕاگەیەنراوێک، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین شەرمەزار دەکەن و پشتیوانی خۆیان بۆ به‌رخۆدانی عه‌فرین ڕاده‌گه‌یه‌نن.
«ده‌نگی كوردی فه‌یلیی ئازاد» له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پشتیوانی خۆیان بۆ به‌رخۆدانی عه‌فرین ڕاگه‌یاند و هێرشه‌كانی سوپای توركیایان بۆ داگیركردنی عه‌فرین ئیدانه كرد.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه؛ زیاتر لە دوو هەفتەیە، کە سوپای داگیرکەری تورکیا و سوپای بەناو ئازادی سووریا، هێرشێکی دڕندانەیان کردووەتە سەر خوشک و برایانی کوردمان لە عەفرینی قارەمان و پڕۆسەیەکی پاکتاوی ڕەگەزییان دەست پێکردووە.
«لەو هێرشانەدا، هاوڵاتیانی سیڤیلی عەفرین کەوتوونەتە بەر شاڵاوی کوشتن و بڕین و لە بەرامبەریشدا، هێزە کوردییە شۆڕشگێڕەکانیش بەو پەری خۆنەویستی و قارەمانییەوە، لە هەمبەر هێرشەکان ڕاوەستاون و توانیویانە گورزی کاریگەر لە سوپای تورکیای داگیرکەر و بە کرێگیراوانیان بدەن.»
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەی کوردانی فەیلییدا هاتووە؛ ئەو بەرەنگارییه قارەمانانەیەی کچان و کورانی ڕۆژاوای کوردستان، هێمای پێداگربوونی گەلی کوردە لە ڕۆژاوای کوردستان بۆ پاراستنی خاک و هەبوونی خۆی. کوران و کچانی بەجەرگی کورد، بە ورە و ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە، ڕووبەڕووی سوپای وه‌ڵاتێکی هاوپەیمانی ناتۆ بوونەتەوە و سەرەڕای سوود وەرگرتن لە هەموو جۆرە چەکێکی پێشکەوتوو، توانیویانە بە چۆکی دابێنن. هەر بۆیەش کە دوژمنی هار بۆ داپۆشینی شکستەکانی، دەستی داوەتە کوشت و بڕی ژن و منداڵ و وێرانکردنی سەرجەم ناوەندە خزمەتگوزارییەکانی عەفرین.
ده‌نگی كوردی فه‌یلیی ئازاد له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه؛ ئێمه وه‌كوو ئه‌ندامانی گرووپی ده‌نگی كوردی فه‌يلیی ئازاد له عێراق و ئێران و سه‌رانسه‌ری جيهان، به تووندی په‌لاماره دڕندانه‌كه‌ی سوپای ترسنۆكی توركيا و كوشتاری هاونيشتيمانيانی سڤيلی ئه‌و شاره كوردستانيیه ئيدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ين.
كوردانی فه‌یلی داوا له هه‌موو ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیيه‌كان و به تايبه‌تی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و سه‌رجه‌م ئازاديخوازانی جيهان ده‌كه‌ن، ئیدانه‌ی تاوانه قێزه‌ون و دڕندانه‌كانی هێزه‌كانی ئەردۆغان بكه‌ن و پشتگيری به‌رخۆدان و خۆڕاگری خه‌ڵكی قاره‌مانی عه‌فرين بكه.
ش. م