كوردستانیان به‌ره‌و باڵیۆزخانه‌ی ڕووسیا له زیوریخ ده‌چن
سه‌دان كوردستانی كه له شاری زیوریخی سویسرا كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ره‌و باڵیۆزخانه‌ی ڕووسیا ده‌چن.
سه‌دان كوردستانی كه له شاری زیوریخی سویسرا كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ره‌و باڵیۆزخانه‌ی ڕووسیا ده‌چن.
كوردستانیان و دۆستانیان كه له شاری زیوریخ و ده‌وروبه‌ری ده‌ژین، له دژی قڕكردن و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانی له‌سه‌ر عه‌فرین، له شه‌قامه‌كانن.
به‌به‌شداری كه‌سانی سۆسیالیست، چه‌پ و ئه‌ناركیست-ی سویسرا، سه‌دان كه‌س له به‌رده‌م كانتۆنی زیوریخ له‌و وه‌ڵاته كۆبوونه‌وه و به‌ره‌و باڵیۆزخانه‌ی ڕووسیا ده‌ستیان به ڕێپێوان كرد.
له ڕێپێوانه‌كه‌دا پۆسته‌ره‌كانی «عه‌فرین ته‌نیا نییه»، «هه‌موو شوێنێك عه‌فرینه، هه‌موو شوێنێك به‌رخۆدانه»، «ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر» و «بكوژ ئه‌ردۆغان» به‌رز كرانه‌وه.
ئاماده‌بوان سه‌رنجیان خسته سه‌ر هاوكاری ڕووسیا و توركیا دژی عه‌فرین و داوایان كرد به‌زووترین كات ڕووسیا ئاسمانی سووریا به‌ڕووی توركیادا دابخات.
كوردستانیان و دۆستانیان داوایان له هێزه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان كرد له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
s.m