كوردستانیان و دۆستانیان له شاری جنێڤ به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانی له‌سه‌ر عه‌فرین، هه‌روه‌ها ئیدانه‌كردنی بێده‌نگیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری جنێڤی سویسرا «چالاكیی به‌رده‌وام»یان ده‌ستپێكرد.
«نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێته هاوكاری كۆمه‌ڵكوژییه‌كان»
له چه‌ندین شاری سویسراوه، هه‌زاران كه‌س هاتنه مه‌یدانی چالاكییه‌كه و پۆسته‌ره‌كانی «توركیا كۆمه‌ڵكوژیی كوردان ده‌كات، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێده‌نگ ده‌بێت» و «دوێنێ كۆبانێ - ئه‌مڕۆ عه‌فرین، دوێنێ داعش - ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی توركیا»یان به‌رز كردنه‌وه. له چالاكییه‌كه‌دا ناوی ئه‌و وه‌ڵاتانه ئاشكرا كرا كه پشتگیریی توركیا ده‌كه‌ن.
له چالاكییه‌كه‌دا درووشمه‌كانی «بكوژ ئه‌ردۆغان» و «توركیا ده‌كوژێت، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ته‌ماشا ده‌كات» به ده‌نگی به‌رز ده‌گوترانه‌وه. له چالاكییه‌كه‌دا داواكرا كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و وه‌ڵاتانی ئه‌ندامی، له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
«جیهان له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی بێده‌نگه»
زۆزان دێرك، نوێنه‌ری پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتیی - په‌یه‌ده له ئه‌ورووپا له چالاكییه‌كه‌دا گوتی: ماوه‌ی ٤٧ ڕۆژه له عه‌فرین به‌رخۆدانێكی مێژوویی هه‌یه. گه‌له‌كه‌مان ده‌ست له خاكی خۆی هه‌ڵناگرێت. له به‌رانبه‌ر دڕندایه‌تیی ئه‌ردۆغان، جیهان بێده‌نگه. له عه‌فرین مرۆڤی سیڤیل ده‌كوژرێن.
دێرك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، یه‌كێك له به‌رپرسیارانی كۆمه‌ڵكوژی له عه‌فرین ڕووسیایه و ڕایگه‌یاند: ڕووسیا ئاسمانی سووریای بۆ هێرشی توركیا كرده‌وه و توركیاش گه‌لی ئێمه ده‌كوژێت.
«عه‌فرین هی ئێمه‌یه»
زۆزان دێرك له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ڕوو له ڕێكخراو و دامه‌زراوه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان گوتی: ئێوه بۆ كۆمه‌ڵكوژیی عه‌فرین نابینن؟ هه‌ر كه‌سكێك بێده‌نگ بێت، ئه‌ویش به‌رپرسیاره له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه. با بزانرێت كه عه‌فرین هی ئێمه‌یه، ئێمه هه‌موو هێرشه‌كان ده‌شكێنین.
چالاكیی به‌رده‌م بینانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به درووشمه‌كانی دژ به داگیركاریی توركیا و بێده‌نگیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وامه.
s.m