كۆبوونه‌وه‌ی «ڕاوێژی نه‌ته‌وه‌یی» له باشوور ساز ده‌كرێت
بڕیاره سبه‌ینێ له باشووری كوردستان به به‌شداری لایه‌نه‌كانی باشوور و نوێنه‌رانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی «ڕاوێژی نه‌ته‌وه‌یی» ئه‌نجام بدرێت.
بڕیاره سبه‌ینێ له باشووری كوردستان به به‌شداری لایه‌نه‌كانی باشوور و نوێنه‌رانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی «ڕاوێژی نه‌ته‌وه‌یی» ئه‌نجام بدرێت.
«ڕاوێژی نه‌ته‌وه‌یی باشووری كوردستان» كه ماوه‌یه‌كی درێژه له لایه‌ن كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان - كه‌نه‌كه ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێت، سبه‌ینێ له هوتێلی Highcrestی شاری سلێمانی، كاتژمێر ١٠ ده‌ستپێده‌كات و دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كه‌نه‌كه، فه‌رهاد دۆسكی ڕایگه‌یاند، بۆ كۆبوونه‌وه‌كه هه‌موو پارتی و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ئه‌كادیمیست، ڕۆشنبیر، نووسه‌ر و كه‌سایه‌تییه‌كانی باشووری كوردستان بانگهێشت كراون.
دۆسكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی نه‌رێنی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بووه. ئه‌م جاره‌یان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفره‌وانتر ده‌بێت. نوێنه‌رانی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین، گه‌رمیان، پێنجوێن، بادینان، سۆران، شه‌نگال، هه‌ولێر و مه‌خمووریش به‌شدار ده‌بن.
ناوبراو ئاشكرای كرد، كۆبوونه‌وه‌كه به به‌شداری ٢٥٠ ئه‌ندام به‌رێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانیش ئاماده ده‌بن.
فه‌رهاد دۆسكی ڕاشیگه‌یاند، هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، بابه‌تێكی تایبه‌ت ده‌بێت له كۆبوونه‌وه‌كه و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ش. م