كۆمه‌ڵه‌ی جه‌وان و ژنانی جه‌وان، هێرشی ئاساییشی په‌ده‌كه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن
کۆمەڵەی جەوانان و کۆمەڵەی ژنانی جه‌وان، هێرش کردنە سەر ئەو جه‌وانانه‌ی شەرمەزار کرد کە بەنیاز بوون بەرەو دەروازەی سنووری سێمالکا بچن و به‌شداریی به‌رخۆدانی عه‌فرین بن.
کۆمەڵەی جەوانان و کۆمەڵەی ژنانی جه‌وان، هێرش کردنە سەر ئەو جه‌وانانه‌ی شەرمەزار کرد کە بەنیاز بوون بەرەو دەروازەی سنووری سێمالکا بچن و به‌شداریی به‌رخۆدانی عه‌فرین بن.
کۆمەڵەی جه‌وان و کۆمەڵەی ژنانی جەوان، ده‌رباره‌ی هێرشی ئاسایشی پارتیی دێمۆكراتیی كوردستان - په‌ده‌كه له دژی ڕێپێوانی لاوانی باشووری کوردستان، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە:
«ئەو ڕێپێوانەی کە جه‌وانانی باشووری کوردستان بۆ پاڵپشتی عەفرین لە شاری سلێمانییەوە دەستی پێ‌کردبوو، لەگەڵ گەیشتنیان بە سنووری هەولێر لە لایەن پێشمه‌رگه‌كانی پەدەکە-وە، هێرشیان کرایە سەر. پێش هەموو شتێک ئێمە سڵاوی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو چالاکانه دەکەین و هیواخوازی به‌زوویی چاکبوونەوەی بریندارانی ئەو ڕێپێوانەین. ئێمە دەمانەوێ ڕایبگه‌یه‌نین کە جارێکی دیكه‌ش پارتی دێموکراتی کوردستان - پەدەکە، خیانەتێکی دیکەی ئەنجام دا. لە هەر چوار لای جیهانەوە پشتگیری لەو بەرخۆدانە مێژووییەی عەفرین دەکرێت، بەڵام پەدەکە نەیتوانی لە بەرامبەر ئەو ڕێپێوانە کە بەمەبەستی پشتگیری کردن لە عەفرین ڕێکخرابوو، خۆی ڕاگرێت و تەقەیان لەو چالاکانه کرد. پەدەکە کە خاکی خۆی تەسلیمی حەشدی شەعبی کردووە، ڕاستینەی خیانەتکارانەی خۆی جارێکی دیكه‌ش پیشان دایەوە. ئەو خۆبەدەستەوەدانەی لە کەرکووک ڕوویدا، قەت لە عەفرین دووپات نابێتەوە. جه‌وانانی باشوور جارێکی دیكه بە خاوەنداری لە خاک و نیشتیمانی خۆیان ئەو جەسارەتەیان پیشاندا کە پەدەکە نەیتوانیبوو بیکات.»
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی جه‌وان و كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی جه‌واندا هاتووه؛ ئێمە ئەو هێرشەی پەدەکە شەرمەزار و ڕیسوا دەکەین. دەبێ جه‌وانانی باشووری کوردستان بزانن کە نە چەتەکانی ئاکەپە-ی فاشیست و نە ئەو چەتانەی پەدەکە کە خاک و وه‌ڵاتی خۆیان دەفرۆشن، توانای خۆڕاگرییان له به‌رانبه‌ر ئیرادەی ئازادی گەلی کورد نییە. جەوانانی باشوور باجی کەرکووکیش و هی عەفرینیش لە خیانەتکاران وه‌رده‌گرنه‌وه.
«پێویستە لە به‌رانبه‌ر خیانەتەکانی پەدەکە، جه‌وانانی باشووری کوردستان بێ ده‌نگ نه‌بن. ڕۆژ، ڕۆژی بەرخۆدان لەدژی چەتە و خائینانه. ڕۆژ، ڕۆژی پەیوەست بوونە بە ڕۆحییەتی بەرخۆدانی عەفرینەوە. دەبێ لەدژی ئەو هێرشەی پەدەکە، جەوانانی باشووری کوردستان، بەهێزتر و بەرفره‌وانتر ڕێپێوانی خۆیان درێژه پێبدەن و هەموو شوێنێک بکەنە عەفرین.»
ش. م