گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێز كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له سلێمانییه‌وه ده‌ستیان به ڕێپێوانی درێژمه‌ودا كردووه بۆ عه‌فرین، ئه‌مڕۆ له بازگه‌ی دێگه‌ڵه‌ی هه‌ولێر ڕێگرییان لێ كرا و ئاساییشی پارتیی دێمۆكراتیی كوردستان - په‌ده‌كه ده‌ستڕێژی گوله‌ی لێ كردن و به‌و هۆیه‌وه ١٠ گه‌نج بریندار بوون.
ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی پشتگیریی عه‌فرین بۆ پشتیوانی له‌و گه‌نجانه چوونه بازگه‌ی دێگه‌ڵه و له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا هێرشی ئاساییشی په‌ده‌كه و ڕێگری كردنیان له چالاكییه‌كه‌ی گه‌نجان به تووندی ئیدانه كرد.
هاوڕێ كوردی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی پشتگیریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند؛ ٧٢ گه‌نجی باشووری كوردستان ٣ ڕۆژ پێش ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بن له به‌رخۆدانی سه‌رده‌م-ی عه‌فرین، له سلێمانییه‌وه كه‌وتبوونه‌رێ به‌ره‌و سنووری ڕۆژئاوا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له لایه‌ن ئاساییشی په‌ده‌كه ڕێگرییان لێ كراوه و هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر و چه‌ند گه‌نجێكی بوێری ئێمه بریندار كراون.
«ڕێگری كردن له گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی بچن به‌شداری به‌رخۆدانی عه‌فرین بكه‌ن، بێ ئه‌خلاقییه‌كی گه‌وره‌یه. له بری ئه‌وه ده‌بوایه هه‌موو لایه‌نه‌كانی باشوور پشتگیری‌یان كردبان.»
ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمیته‌ی پشتگیریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند؛ پێویسته به زووترین كات په‌ده‌كه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكات كه ئه‌و كاره‌یان كردووه و سزایان بدات. ئه‌مڕۆ ڕۆژی وه‌ستانه‌وه‌یه له به‌رانبه‌ر داگیركه‌ران، ڕۆژی دوژمنایه‌تی نییه.
ش. م