كۆنگره‌ی هه‌ده‌په كه‌وته به‌ر لێپرسینه‌وه
ده‌زگه‌ی دادوه‌ریی توركیا به‌هۆی وتاره‌كانیان له كۆنگره‌ی هه‌ده‌په، ده‌ستی به لێپرسینه‌وه كرد له‌گه‌ڵ په‌روین بووڵدان، هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په و سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ر، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په.
ده‌زگه‌ی دادوه‌ریی توركیا به‌هۆی وتاره‌كانیان له كۆنگره‌ی هه‌ده‌په، ده‌ستی به لێپرسینه‌وه كرد له‌گه‌ڵ په‌روین بووڵدان، هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په و سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ر، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په.
ڕژێمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په به زه‌خت، زۆرداری و ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی ئه‌وه‌ی له ده‌ستی هات كردی بۆ ڕێگری كردن له ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی پارتی دێمۆكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره دۆسیه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی بۆ په‌روین بووڵدان، هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په و سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ر، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په كرده‌وه، به‌هۆی وتاره‌كانیان له كۆنگره‌ی هه‌ده‌په.
بیانووه‌كانی داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره بۆ لێپرسینه‌وه بریتین له: «پڕوپاگه‌نده كردن بۆ تێرۆر»، «هه‌وڵدان بۆ دوژمنایه‌تی خستنه نێو گه‌ل» و «ستایش كردنی تاوان و تاوانباران»
هه‌روه‌ها داواكاری گشتی پیشاندانی پۆسته‌ری عه‌بدوڵا ئۆجالان-ی له كۆنگره‌كه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربرین له به‌رانبه‌ر داگیركردنی عه‌فرین-ی وه‌ك تاوان دیاریكرد.
دوێنێ، له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا سێیه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی پارتیی دێمۆكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په به ئاماده‌بوونی ٣٢ هه‌زار كه‌س به‌ڕێوه‌چوو. له كۆنگره‌كه هاوسه‌رۆكی گشتی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په هه‌ڵبژێردران. په‌روین بووڵدان و سه‌زای ته‌مه‌للی وه‌ك هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په هه‌ڵبژێردران.
ش.