سێیه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی پارتیی دێمۆكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په به جۆشێكی گه‌وره له ئه‌نقه‌ره ده‌ستی پێكرد.
هۆڵی كۆنگره به ته‌واوی پڕ بووه و به هه‌زاران كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه چاودێری كۆنگره ده‌كه‌ن. پۆلیس به بیانووی دروشمی «بژی سه‌رۆك ئاپۆ» هه‌ڕه‌شه‌یان كرد كه «ئه‌گه‌ر دروشمی نایاسایی بڵێن، ده‌ست له كۆنگره وه‌رده‌ده‌ین». ئاپۆڕای ئاماده‌بوان له به‌رده‌م هۆڵی كۆنگره به ده‌نگی به‌رز دروشمی «بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین»یان گوته‌وه.
پۆلیس ڕێگه‌ی به ڕۆژنامه‌وانان نه‌دا كۆمپیوته‌ره‌كانیان ببنه هۆڵی كۆنگره.
ژنان كه جلوبه‌رگی فۆلكلۆری ده‌ڤه‌ره‌كانی خۆیان پۆشیوه و هه‌زاران كیلۆمه‌تر ڕێگه‌یان بڕیوه و به‌شداری كۆنگره‌بوون، دروشمی «بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین» و «هه‌موو شوێنێك عه‌فرینه، هه‌موو شوێنێك به‌رخۆدانه» ده‌ڵێنه‌وه.
به‌شێك له میوانانی كۆنگره‌كه بریتین له:
گابی تسیمه‌ر، سه‌رۆكی فراكسیۆنی چه‌پ له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا
گیاكۆمۆ فیلیبه‌ك، سكرتێری پارتیی سۆسیالیسته‌كانی ئه‌ورووپا.
پیره لاورێنت، سكرتێری گشتیی پارتیی كۆمۆنیستی فه‌ڕه‌نسا
مارتینا میشێل، په‌رله‌مانتاری پارتیی چه‌پ له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا
له‌یلا خالید، ئه‌ندامی به‌ره‌ی ڕزگاریی گه‌لی فه‌له‌ستین و ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی فه‌له‌ستین
نوێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان - یه‌نه‌كه
ئومێد محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی گشتیی حیزبی شیوعی كوردستان
گۆران جه‌لال، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
یانا ریم سیمرانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی كۆمۆنیستی لوبنان.
ئونای ئووروزوون، په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی باسك
نوێنه‌رانی SRIZA و AKELی قوبرس
پارتیی كۆمۆنیستی پورتوگال
پارتیی كۆمۆنیستی فه‌ڕه‌نسا
پارتیی كرێكارانی نه‌رویج
پارتیی چه‌پی فه‌ڕه‌نسا
فیدراسیۆنی شۆڕشگێڕیی ئه‌رمه‌نی
پارتیی كۆمۆنیستی لوبنان
پارته سیاسییه‌كانی BASK
پارتیی كرێكارانی ئیرله‌ندا
پارتیی چه‌پی ئه‌ڵمانیا
پارتیی سۆسیالیستی دێمۆكراتیی كوردستان
ش. م