هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین له ڕۆژی ٥١هه‌میندا به‌رده‌وامن. شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه و گه‌لی عه‌فرین له دژی هێرشه‌كان قاره‌مانانه خۆڕاده‌گرن. له ژاپۆن تا ئوسترالیا و ئه‌ورووپا له ده‌یان وه‌ڵات كوردستانیان و دۆستانیان خۆپیشاندان ساز ده‌كه‌ن.
كوردانی ئه‌ورووپا ماوه‌ی ٥٠ ڕۆژه به چالاكییه‌كانیان بوون به به‌شێك له به‌رخۆدانی عه‌فرین. سازی، پارتی، ڕێكخراوه‌پیشه‌یی و كه‌سایه‌تییه‌كوردستانییه‌كانی ئه‌ورووپا بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا پشتیوانی له به‌رخۆدانی عه‌فرین بكه‌ن كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه به ده‌ستپێشخه‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان - كه‌نه‌كه و كۆمیته‌ی خاوه‌نداری كردن له عه‌فرین، له شاری ده‌نهاگ-ی هۆڵه‌ندا به درووشمی «هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌رخۆدانی عه‌فرین» ساز كرا.
٥٧ پارتیی سیاسی و ٥٣ ڕێكخراوی جڤاكیی سیڤیل و ده‌یان كه‌سایه‌تی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بوون. جگه له كۆمه‌ڵه كوردییه‌كان، نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی ئاشووری - سوریانی، ئه‌رمه‌نی و ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه‌چه‌په‌كانی توركیا و نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی گه‌لی عه‌ره‌ب به‌شدار بوون.
«عه‌فرین بابه‌تی ته‌واوی كوردستانه»
له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نیلۆفه‌ر كۆچ، هاوسه‌رۆكی كه‌نه‌كه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: وه‌ك لایه‌نه كوردییه‌كان ئێمه ده‌مانه‌وێ پشتگیریی خۆمان بۆ عه‌فرین پیشان بده‌ین. به‌م هه‌ڵوێسته، بێده‌نگیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ناتۆ و ئه‌ورووپا ئیدانه ده‌كه‌ین. هه‌تا ئه‌و كاته‌ی بێده‌نگی له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌شكێنن، ئێمه بێده‌نگ نابین. عه‌فرین ئارام نه‌بێت، ئه‌ورووپاش ئارام نابێت.
كۆچ سڵاوی ئاراسته‌ی به‌رخۆدانی عه‌فرین كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، عه‌فرین ته‌نیا بابه‌تێكی پارچه‌یه‌كی كوردستان نییه، به‌ڵكو بابه‌تی ته‌واوی كوردستانه. عه‌فرین بابه‌تی ئه‌رمه‌نی، سوریانی و توركمه‌نه‌كانیشه. سه‌ركه‌وتنی عه‌فرین، سه‌ركه‌وتنی ئازادیخوازانه.
فه‌رمانداری یه‌په‌گه: كۆڵان به كۆڵان شه‌ڕ ده‌كه‌ین
مه‌حموود به‌رخۆدان، یه‌كێك له فه‌رماندارانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه له عه‌فرین په‌یامێكی ده‌نگی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه نارد. به‌رخۆدان وتی: «ئێمه به‌ڵێن به گه‌لی خۆمان ده‌ده‌ین، له ماوه‌ی ٥٠ ڕۆژی ڕابردوودا چۆن خۆمان ڕاگرتووه، به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رخۆدان. ده‌بێ ده‌وڵه‌تی توركیا و ئه‌ردۆغان باش بزانن كه شكست دێنن. ئێمه به‌ڵێنمان به عه‌فرین و گه‌لی كورد داوه كه هه‌ر بستێك له خاكی عه‌فرین و هه‌ر دارێكی زه‌یتوون بپارێزین.»
s.m