له به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ى ڕووسیا له هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌ك ساز كرا
ده‌یان هاوڵاتى له به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ى ڕووسیا له شاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه و داوایان کرد ڕووسیا پشتیوانى تورکیا نه‌کات له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین.
ده‌یان هاوڵاتى له به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ى ڕووسیا له شاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه و داوایان کرد ڕووسیا پشتیوانى تورکیا نه‌کات له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ى ڕووسیا له هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌ک له لایه‌ن ده‌سته‌ى پشتیوانی له عه‌فرین ڕێکخرا. له گردبوونه‌وه‌که‌دا هاوڵاتیان دروشمه‌کانى «بژى به‌رخۆدانى عه‌فرین»، «نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕووسیا و ئه‌مه‌ریکا به‌رپرسیان له هێرشه‌کانى سه‌ر عه‌فرین»، «نا بۆ داگیرکاریی تورکیا له عه‌فرین» و «ئێمه له‌گه‌ڵ عه‌فرینین»یان ده‌گوته‌وه.
کاردۆ سەباح ئەندامی دەستەی پشتیوانیی عەفرین پەیامی بەشداربوانی گردبوونەوەکەی خوێندەوە، کە تیایدا ھاتبوو: بێدەنگی و ھاوکاری ژێربەژێری ڕووسیا بۆ ئەو ھێرشە داگیرکارییه‌ی کە دەوڵەتی تورکیا ده‌یكاته سه‌ر عه‌فرین، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
«ده‌بوایه کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی و ڕووسیا بەتایبەتی ڕێ لە ھێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین بگرن، به‌ڵام ئەو بێدەنگییه‌یان دەچێتە خانەی پشتیوانی له جەنگ و كۆمه‌ڵكوژكردنی خەڵکی عەفرین.»
له په‌یامه‌كه‌دا داوا له ڕووسیا كرا بە ئەرکی خۆی ھەستێت و لەپێناو گەڕانەوەی ئارامی و پێکەوەژیان لە ناوچەکە ڕێگری له ھێرشەکانی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین بكات.
دواتر نوێنه‌ری ھەریەکه لە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و حیزبی زەحمەتێکشانی کوردستان وته‌یان پێشكه‌ش كرد و ھێرشەکانی سەر عەفرینیان ئیدانە کرد. داوایان له ڕووسیا كرد ڕێگری لە ھێرشەکانی تورکیا بكات.
دواتر چوار کەس بە نوێنەرایەتیی بەشداربووانی گردبوونەوەکە چوونە نێو بینای کونسوڵخانەی ڕووسیا و په‌یامی گردبوونه‌وه‌كه‌یان ڕاده‌ستی به‌رپرسانی كونسوڵخانه‌كه كرد.
له دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كونسوڵخانه‌كه، چالاكانی گردبوونه‌وه‌كه ڕایانگه‌یاند: «ستافی کونسوڵخانەی ڕووسیا پێیان گوتین بە زووترین کات داواکارییه‌کەتان ده‌گه‌یه‌نینه وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەکەن.»
s.m