له حه‌سه‌كه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا؛ ٢ كه‌س برینداربوون
له چواڕیانی شه‌ریعه-ی گه‌ڕه‌كی نه‌شوه له شاری حه‌سه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا.
له چواڕیانی شه‌ریعه-ی گه‌ڕه‌كی نه‌شوه له شاری حه‌سه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا.
ئه‌مشه‌و له چواڕیانی شه‌ریعه له گه‌ڕه‌كی نه‌شوه-ی شاری حه‌سه‌كه له هه‌رێمی جزیر-ی ڕۆژئاوای كوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه ٢ كه‌س برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه له كاتی تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێلی ئاسایش‌دا به‌هۆی هاویشتنی بۆمبێك له لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ڕوویداوه.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه ئه‌ندامێكی ئاسایش و پۆلیسێكی هاتووچۆ برینداربوون.
S.M