له ده‌ریای سپی كه‌شتییه‌كی په‌نابه‌ران نقوم بوو؛ ٩٠ په‌نابه‌ر خنكان
له ده‌ریای سپی كه‌شتییه‌ك نقوم بوو، له ئه‌نجامدا لانیكه‌م ٩٠ په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا.
له ده‌ریای سپی كه‌شتییه‌ك نقوم بوو، له ئه‌نجامدا لانیكه‌م ٩٠ په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا.
ڕێكخراوی په‌نابه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، له كه‌ناره‌كانی لیبیا كه‌شتییه‌ك كه په‌نابه‌رانی هه‌ڵگرتووه، نقوم بووه و له ئه‌نجامدا زۆرینه‌ی سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رێكخراوه‌كه ڕاشیگه‌یاند، زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه خه‌ڵكی پاكستانن. ڕاگه‌یه‌ندرا توانراوه ٣ كه‌س له سه‌رنشینانی كه‌شتییه‌كه ڕزگار بكرێن.
ته‌رمی زۆربه‌ی قوربانیان تا ئێستا له‌نێو ده‌ریاكه‌دان و له ئه‌نجامی گه‌ڕانی تیمه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌یان، ته‌نها ته‌رمی ١٠ كه‌س دۆزراونه‌ته‌وه.
ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ڕێگه‌ی لیبیاوه ڕوو له ئیتاڵیا ده‌كه‌ن له زیادبووندایه.
به‌پێی ئاماره‌كان، له‌نێوان ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٧دا، ٢٠ هه‌زار په‌نابه‌ر ژیانیان له‌ده‌ستداوه كه زۆرینه‌یان له ڕێگه‌ی ئاویی نێوان لیبیا و ئیتاڵیا، له ده‌ریای سپی‌دا خنكاون یان ون بوون.