له زۆر شاری ئه‌ورووپا هه‌زاران كه‌س بۆ عه‌فرین ڕژانه مه‌یدانه‌كان
لە زۆربەی شارەکانی وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا بە هەزاران کەس بۆ پشتیوانیی عەفرین ڕژانە سەر شەقامەکان.
لە زۆربەی شارەکانی وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا بە هەزاران کەس بۆ پشتیوانیی عەفرین ڕژانە سەر شەقامەکان.
لە وه‌ڵاتانی ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، سوێد، فه‌ڕه‌نسا، هۆڵندا، به‌لجیكا، دانمارك، ئیتاڵیا، یۆنان و چه‌ندین وه‌ڵاتی دیكه بە هەزاران کەس ڕژانە سەر شەقامەکان و به چالاكیی جۆراوجۆر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان بۆسەر عەفرین ئیدانه كرد.
خۆپیشاندەران لە ئه‌ڵمانیا داوایان کرد کە دەوڵەتی ئه‌ڵمانیا فرۆشتنی چەک بە تورکیا ڕابگرێت.
ستۆکهۆڵم
لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد دوێنێ ئێوارە کوردستانیان لە بەردەم بینای وەزارەتی دەرەوەی ئەو وه‌ڵاتە کۆبوونەوە و داوایان لە حكوومه‌تی سوێد کرد كه لە بەرانبەر کۆمەڵکوژییه‌كانی دەوڵەتی تورکیا له عەفرین، بێ دەنگ نەبێت وهەڵوێست بنوێنێت.
گروپێک لە چالاکان بە نوێنەرایەتی خۆپیشاندارەکان لەگەڵ سکرتێری نوسینگەی ڕاگه‌یاندنی وەزارەتی دەرەوەی سوێد مارگۆت والێسترۆم دیدارێکیان ئه‌نجامدا و داخوازییەکانی خۆیان ئاراستەی حكوومه‌ت كرد.
چالاكییه‌كان له هه‌فته‌ی داهاتوو به‌پێی ئه‌م پلانه به‌رده‌وام ده‌بن:
ستۆکهۆڵم STOCKHOLM
رێکەوتی : ٣ی فێبرییه‌ی ٢٠١٨
کاتژمێر:١ی دوای نیوەرۆ
شوێن: Humlegarden
یۆته‌بۆری GOTEBORG
رێکەوتی: ٣ی فێبرییه‌ی ٢٠١٨
کاتژمێر: ١ی دوانیوەرۆ
شوێن: Gotablats
بۆرلانگ BORLANGE
ڕێکەوتی: ٣ی فێبرییه‌ی ٢٠١٨
کاتژمێر: ٢ی دوانیوەرؤ
شوێن: Cupolen Center
GAVLE
ڕێكه‌وتی: ٢ی فێبرییه‌ی ٢٠١٨
کاتژمێر: ٤ی دوای نیوەڕۆ
شوێن: Storatorget
OREBRO
رێکەوتی: ١ی فێبرییه‌ی ٢٠١٨
کاتژمێر: ٤ی دوای نیوەرۆ
شوێن: Jarntorget
VASRERAS
ڕێكه‌وتی: ٣ی فێبرییه‌ی ٢٠١٨
کاتژمێر: ٤ی دوای نیوەڕۆ
شوێن: Jarntorget
Storatorget
رێکەوتی: ٣ی فێبرییه‌ی ٢٠١٨
کاتژمێر: ٢ی دوای نیوەڕۆ
شوێن: Storatorget
ئیتاڵیا
لە شاری ناپۆلی ئیتالیا کوردستانیان بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی سوپای توركیا کۆبوونەوه‌یه‌کیان ئەنجامدا. خۆپیشاندەران بە نووسینی پلانكارتی «نا بۆ بۆردمانی عەفرین»، «ئەردۆغان تیرۆریسته» و «بژی کوردستان» دەستیان بە رێپێوان کرد و چەندین نووسراوەیان لەنێو خۆپیشاندەراندا بڵاوکرده‌وه.
توسکانا
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی شاری توسکای ئیتالیا بەفەرمی کۆمەڵکوژکردنی گەلی عەفرینی ئیدانه كرد.
به‌ریتانیا
لە شاری لەندەنی پایتەختی به‌ریتانیا ژنان بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بە لەبەرکردنی جلی خوێناوی لە بەردەم په‌رله‌مانی ئەو وه‌ڵاتە دانیشتن و دەستیان بە بڵاوکردنەوەی نووسراو كرد.
دانمارک
لە شاری کۆپنهاگنی دانمارک کوردستانیان لە بەردەم په‌رله‌مانی ئەو وه‌ڵاتە کۆبوونەوە و بە چالاکییه‌ك داوای راوەستانی هێرشی سوپای تورکیایان کرد بۆ سەر عەفرین.
به‌لجیكا
لە بڕۆكسلی پایتەختی به‌لجیكا کوردستانیان لەبەردەم بینای وەزارەتی دەرەوی ئەو وه‌ڵاتە کۆبوونەوە و بە دروشمی «ئەردۆغان فاشیستە»، «بژی بەرخۆدانی یەپەگە»، «بژی بەرخۆدانی یەپەژە»، «بژی بەرخۆدانی عەفرین» دەستیان بە خۆپیشاندان کرد. دواتر خۆپیشاندەران نووسراوێکیان ڕادەستی کاربەدەستانی ئەو وه‌ڵاتە کرد.
فه‌ڕه‌نسا
لە بەردەم په‌رله‌مانی هەرێمی مارسێلیای فه‌ڕه‌نسا خۆپیشاندان ئەنجام درا و بێدەنگی وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا له به‌رانبه‌ر هێرشەکانی سوپای تورکیا ئیدانه كرا. هاوکات لە شاری مۆنت پۆلییەی فه‌ڕه‌نسا خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتی کردنی عەفرین بەڕێوەچوو.
یۆنان
لە شاری ئه‌سینای پایتەختی یۆنانیش چالاكییه‌كی به‌رفره‌وان بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بەڕێوه‌چوو.
بۆ هەمان مەبەست لە شارەکانی لۆزان، زوریخ، ستراسبۆرگ، بۆچوڵت، ده‌نهاگ. برێمن، شتووتگارت، هامبۆرگ ، لیپزیک، بێرن و ژنێف کوردستانیان بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا له دژی عەفرین چەندین چالاکییان ساز كرد.
ش. م