له‌سه‌ر داوای توركیا، ساڵح موسلیم له چیك ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
ساڵح موسلیم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤده‌م له‌سه‌ر داوای توركیا له پراگ-ی پایته‌ختی چیك ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ساڵح موسلیم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤده‌م له‌سه‌ر داوای توركیا له پراگ-ی پایته‌ختی چیك ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ساڵح موسیلم، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتیی یه‌كێتیی دێمۆكراتی - په‌یه‌ده و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكراتی - ته‌ڤده‌م به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له كۆنفڕانسێك سه‌ردانی پراگ-ی پایته‌ختی وه‌ڵاتی چیك-ی كرد، به‌ڵام له لایه‌ن پۆلیسی چیك ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
موسلیم له‌و هۆتێله‌ی لێی ده‌مایه‌وه، له لایه‌ن هه‌واڵگریی توركیا چاودێری كرابوو و وێنه‌كانی له مێدیاكانی توركیادا بڵاوكرابوونه‌وه. پۆلیسی چیك ته‌دبیری ئه‌منی له هۆتێله‌كه گرتبووه‌به‌ر، به‌ڵام ئێواره‌ی دوێنێ پۆلیس چوونه هۆتێله‌كه و وتیان: به‌هۆی سكاڵای توركیا ساڵح موسلیم ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
به‌رپرسانی كورد له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی چیك گفتوگۆیان كرد، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامێكی ڕوونیان وه‌رنه‌گرتووه.
S.M