له شاری لیۆنی فه‌ڕه‌نسا ڕێپێوانێك بۆ پشتگیریی عه‌فرین به‌ڕێوه‌چوو
له شاری لیۆن-ی فه‌ڕه‌نسا پۆلیس رێگری له ڕێپێوانی كوردستانیان كرد، به‌ڵام چالاكان به‌رده‌وام بوون له ڕێپێوانه‌كه و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان له‌سه‌ر عه‌فرین ئیدانه كرد.
له شاری لیۆن-ی فه‌ڕه‌نسا پۆلیس رێگری له ڕێپێوانی كوردستانیان كرد، به‌ڵام چالاكان به‌رده‌وام بوون له ڕێپێوانه‌كه و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان له‌سه‌ر عه‌فرین ئیدانه كرد.
هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له دژی عه‌فرین به چالاكیی به‌رفره‌وان له ئه‌ورووپا ئیدانه ده‌كرێن.
له شاری لیۆن-ی فه‌ڕه‌نسا پۆلیس هه‌وڵی دا به‌ربه‌ست بۆ ئه‌نجامدانی ڕێپێوانی كوردستانیان دروست بكات، به‌ڵام ئاپۆڕای گه‌ل قبووڵی نه‌كرد و سووربوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كه.
له ڕێپێوانه‌كه‌دا بڵاوكراوه دابه‌ش كران و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا دژی عه‌فرین ئیدانه كران.
s.m