له شه‌را گورزی تووند له هێزه‌كانی داگیركه‌ر درا
له گونده‌كانی دێرسوانێ و عه‌ره‌بوێران-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین، گورزێكی قورس له هێزه‌كانی داگیركه‌ر درا. ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژران.
له گونده‌كانی دێرسوانێ و عه‌ره‌بوێران-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین، گورزێكی قورس له هێزه‌كانی داگیركه‌ر درا. ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژران.
هێرشه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی كه له نووسره و داعش پێكیهێناون، ماوه‌ی ٢٣ ڕۆژه به‌رده‌وامه.
یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی كه شه‌ڕێكی قورسی تێدا ڕووده‌دات، ناوچه‌ی شه‌را و گونده‌كانییه‌تی. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون، له گونده‌كانی عه‌ره‌بوێران و دێرسوان-ی ناوچه‌ی شه‌را شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ئارادایه.
له‌و شه‌ڕه‌دا، شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده گورزێكی قورسیان له سوپای توركیا و چه‌ته‌كان داوه. ده‌گوترێت ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز و چه‌ته كوژران و برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌ڕڤانان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر بۆمبهاوێژ و ته‌له‌فۆن.
له لایه‌كی دیكه‌وه له ناوچه‌ی ماباتا-ی عه‌فرین به‌هۆی تۆپباران منداڵێك له گوندی میركان برینداربوو. له ناوچه‌ی شیێ-ش سوپای داگیركه‌ر بۆمبارانی گوندی حه‌له‌بیه‌ی كرد.
ش. م