له عه‌فرین تانكێكی دیكه‌ی داگیركه‌ر تێكشكێندرا و ٥ سه‌رباز و چه‌ته‌ش كوژران
شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده له گردی بووكێ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی بلبلێ، تانكێكی دیكه‌ی سوپای توركیای داگیركه‌ریان له‌ناوبرد.
شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده له گردی بووكێ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی بلبلێ، تانكێكی دیكه‌ی سوپای توركیای داگیركه‌ریان له‌ناوبرد.
شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده و سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانیان به‌رده‌وامه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌ڕڤانان له گردی بووكێ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی بلبلێ، ئه‌مڕۆ تانكێكی دیكه‌یان تێكشكاندووه. هه‌روه‌ها دوای تێكشكاندنی تانكه‌كه، شه‌ڕڤانان هێرشیان كردۆته سه‌ر هێزه‌كانی داگیركه‌ر و به‌هۆیه‌وه ٥ سه‌رباز و چه‌ته كوژراون.