له‌ مزگه‌وته‌كانی توركیا دوعا بۆ داگیركردنی عه‌فرین و كوشتنی كوردان كرا

هه‌ر وه‌ك چۆن سه‌دام حوسێن ناوی له‌ كۆمه‌ڵكوژی كوردان نابوو «ئه‌نفال»، سه‌رۆكی كاروباری ئایینی توركیاش دوعا بۆ داگیركردنی عه‌فرین ده‌كات و فه‌رمان به‌ مزگه‌وته‌كان ده‌كات كه‌ «سوره‌تی فه‌تح» بخوێنن.

سه‌رۆكی كاروباری ئایینی توركیا، پڕۆفیسۆر عه‌لی ئه‌رباش ڕێنمایی بۆ هه‌موو مزگه‌وته‌كانی توركیا نارد كه‌ «سوره‌تی فه‌تح» بخوێنن.

فه‌رمانه‌كه‌ی ئه‌رباش جێبه‌جێ كرا و خودی ئه‌رباش له‌ مزگه‌وتی حاجی بایرانی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ نوێژی به‌یانی دا، بۆ كوشتنی كوردان له‌ عه‌فرین دوعای كرد.

 

ش. م