له مه‌خموور یادی شه‌هیدانی کۆمەڵکوژیی ١٢ی مارسی قامیشلۆ به‌رز ڕاگیرا
لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ١٢ی مارسی ٢٠٠٤ی قامیشلۆ، دانیشتوانی وارگەی شەھید ڕۆستەم جوودی لە مەخموور یادی شه‌هیدانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌یان كرده‌وه.
لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ١٢ی مارسی ٢٠٠٤ی قامیشلۆ، دانیشتوانی وارگەی شەھید ڕۆستەم جوودی لە مەخموور یادی شه‌هیدانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌یان كرده‌وه.
له شه‌هیدگه‌ی وارگەی شەھید ڕۆستەم جوودی بە ئامادەبوونی سەدان ھاوڵاتی و خوێندکارانی نێو وارگه‌كه، کۆمەڵکوژی ١٢ی مارسی ٢٠٠٤ی قامیشلۆ ئیدانه كرا.
مەراسیمەکە به خوله‌كێك ڕێزگرتن له شەھیدانی کۆمەڵکوژیی قامیشلۆ و تەواوی شەھیدانی ڕێگەی ئازادی ده‌ستیپێكرد. حسێن كارا، ھاوسەرۆکی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل-ی وارگەی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور وتەیەکی پێشکەش کرد و سڵاوی ئاراسته‌ی «بەرخۆدانی سەردەم» كرد.
ڕاپه‌ڕینی قامیشلۆ، بناغه‌ی شۆڕشی ١٩ی ته‌مووزی ڕۆژئاوایە
ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی لاوان، بەدران یوروک بەیاننامەیه‌كی خوێندەوە کە تیایدا ھاتووە: ڕاپه‌ڕینی ١٢مارسی ٢٠٠٤ی شاری قامیشلۆ بناغه‌ی بۆ شۆڕشی گه‌وره‌ی ڕۆژئاوا داناوه. گەلی ئێمە لە ڕاپەڕینی ١٢ی مارسی ٢٠٠٤دا، بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی لە به‌رانبه‌ر سته‌می ڕژێمی به‌عسی سووریا وەستایەوە. دەسەڵاتدارانی ئەو كات دەیانویست ئیراده‌ی گه‌ل بشكێنن، بەڵام ئیرادەی گەلی ئێمە نەک نەشکا بەڵکو ھێز و ورەی ئەم ڕاپەڕینە بوو بە بناغه‌ی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ڕۆژئاوای كوردستان.
له رێی هێرشی سه‌ر عه‌فرینه‌وه ته‌واوی ڕۆژئاوا ده‌كه‌نه ئامانج
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: داگیركه‌ران ده‌یانه‌وێت له ڕێی هێرشی سه‌ر عه‌فرین ته‌واوی شۆڕشی ڕۆژئاوا به ئامانج بگرن و گه‌ل بێ ئیراده بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌م پیلانه چه‌په‌ڵه‌ی ئه‌وان شكست دێنێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، منداڵانی ئه‌م گه‌له تێكۆشه‌ره به ڕامان و بنه‌مائاپۆییه‌كان گه‌وره بوون، نه‌ك ته‌نها ئه‌ردۆغان، هه‌موو جیهانیش ناتوانێ ئیراده‌ی گه‌لی كورد بشكێنێت.
«بەرخۆدانی سەردەم» سەردەکەوێت
دانیشتوانی وارگه‌كه جارێكی دیكه كرده‌وه‌كانی ڕژێمه داگیركه‌ره‌كانیان ئیدانه كرد و ڕایانگه‌یاند: به ڕۆحی ڕاپه‌ڕینی ١٢ی مارس و به‌رخۆدانی سه‌رده‌م سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین.
s.m