له‌ ڕاجۆ ٨ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژران

سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی، به‌ تۆپ و هاوه‌ن هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر گوندی خلالكا-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی ڕاجۆی عه‌فرین، له‌ هه‌مان كاتدا له‌ گونده‌كه‌ شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ ئارادایه‌. ٨ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون.

سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی، به‌ تۆپ و هاوه‌ن هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندی خلالكا-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی ڕاجۆ-ی عه‌فرین.

شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده‌ وه‌ڵامێكی تووندی هێرشه‌كانیان دایه‌وه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا تا ئێستا لانیكه‌م ٨ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون.

 

ش. م