له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پشتیوانییه‌كان بۆ عه‌فرین به‌رفره‌وان ده‌بن
پشتیوانیی رێکخراوەكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ گه‌لی عه‌فرین له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له زیادبووندان.
پشتیوانیی رێکخراوەكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ گه‌لی عه‌فرین له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له زیادبووندان.
كۆمه‌ڵی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیی شاری سه‌قز، به‌یاننامه‌یه‌كی به ئیمزای ئه‌ندامه‌كانی بڵاوكرده‌وه و هێرشه‌كانی سوپای توركیای بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی عه‌فرین ئیدانه كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات نێردراوه، ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه ڕایانگه‌یاندووه؛ كوشتن و كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی سیڤیل له عه‌فرینی باكووری سووریا، دووباره‌كردنه‌وه‌ی تاوانه دژ به شارستانه‌تیی و مرۆڤایه‌تی.
ڕێكخراوه‌كه له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕوو له ئه‌ردۆغان نووسیویه‌تی: شه‌ڕ و ئاژاوه نانه‌وه و خولیای به سوڵتانبوونت بۆ چییه؟ بۆچی توشی شه‌وكوێری و له‌بیرچوونه‌وه‌ی مێژوو بووی؟ باشتر نییه له بری تانكه‌كانی ناتۆ، تراكتۆره‌كان گوڵ بچێنن؟
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له ڕێكخراوه جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤ كراوه، له به‌رانبه‌ر هێرشی دژه مرۆیی سوپای داگیركه‌ری توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین بێ ده‌نگ نه‌بن و هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و هێرشانه بخه‌نه‌گه‌ڕ.
ش. م