لوبنان، ته‌قینه‌وه ڕوویدا
ه شارى سه‌یدا له باشورى لوبنان ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕوویدا و به‌رپرسێکى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى کرده ئامانج
ه شارى سه‌یدا له باشورى لوبنان ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕوویدا و به‌رپرسێکى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى کرده ئامانج
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو ئه‌بوحه‌مزه حه‌مدان به‌رپرسێکى حه‌ماس-ى کرده ئامانج له گه‌ڕه‌کى بوستان له شارى سه‌یدا له باشورى لوبنان، به‌ڵام لێدوانى جیاجیا ده‌درێت له‌سه‌ر چاره‌نوسى ئه‌بو حه‌مزه.
به‌شێک له میدیاکانى لوبنان باسیان له‌وه کردوه، که ئه‌بو حه‌مزه حه‌مدان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا کوژراوه، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس ئه‌وه‌ى ڕه‌تکرده‌وه ئه‌بو حه‌مزه کوژرابێت.
هه‌ر دواى ته‌قینه‌وه‌که به‌شێکى زۆرى هێزه ئه‌منییه‌کان له شوێنى ڕووداوه‌که کۆبوونه‌وه.