لە باکوری کوردستان رۆژنامەنوسێک دەستگیرکرا

سوعاد کاراگۆز، ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی (ئوزگورلوکچو دیموکراسی) دەستگیرکرا.

 ئەمڕۆ لە شاری وان لە باکوری کوردستان، سوعاد کاراگۆز، ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی ئوزگورلوکچو دیموکراسی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا.

هۆکاری دەستگیرکردنی سوعاد کاراگۆز ڕانەگەیەندراوە و دیاریش نییە گوازراوەتەوە بۆ کوێ. دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان و ئەندامانی پارتە سیاسییەکان، لە ئێستادا دەیان ڕۆژنامەنووس لە تورکیا زیندانی کراون، هەربۆیە تورکیا بە زیندانی ڕۆژنامەنووسان ناوبراوە لە ڕاپۆرتە جیهانییەکان.