لە بروکسل داوای ئازادی ساڵح موسلم کرا
لە بەردەم باڵیۆزخانەی چیک لە بڕۆکسل کوردان کۆبوونەوەی ودەستبەسەرکردنی ساڵح موسلم"یان بە نا یاسایی و دژە مرۆیی بەناو کرد.
لە بەردەم باڵیۆزخانەی چیک لە بڕۆکسل کوردان کۆبوونەوەی ودەستبەسەرکردنی ساڵح موسلم"یان بە نا یاسایی و دژە مرۆیی بەناو کرد.
کاتژمێر ۰۹:۰۰ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، لە بروکسلی پایتەختی بەلجیکا، ژمارەیەک لە کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان، لە بەردەم بالیۆزخانەی وڵاتی چیک کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان لە دژی دەستبەسەرکردنی "ساڵح موسلم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و بەرپرسی دەستەی دبلۆماسی تەڤ ـ دەم"، ئەنجامدا.
بەشداران بە هەڵگرتنی وێنەکانی موسلم و پانکارت کە لە سەریان داخوازی ئازادی ناوبراو نوسرابوو و بە وتنەوەی دروشم، هەم داوای ئازادی ساڵح موسلمیان کرد و هەم دەستبەسەرکردنەکەی لە لایەن چیکەوە ڕسوا کرد و بە کردەوەیەکی دژە حقوقی و یاساکانی ئەنتەرپول، یەکێتی ئەوروپا و جاڕنامەی مافی مرۆڤ و خەباتی ڕەوای سیاسیی و ڕێکخستنیی گەلانی ئازادیخواز بەناویان کرد.
ئەمەو هەر ئێستا و بەدرێژایی ئەمڕۆ، وێڕای پراگی پایتەختی بەلجیکا، لە زۆرێک لە شارەکانی ئەوروپا و کوردستان و جیهان چالاکی بۆ ئازادی موسلم لە بەڕێوەچوون دان.
هـ.هـ