تاران: پارێزەران پشتیوانی لە عەفرین دەکەن
لە تارانی پایتەختی ئێران، ژماریەک لە پارێزەران هاوپشتی خۆیان بۆ خۆڕاگری عه‌فرین ڕاگه‌یاند و سەرکۆنەی هێرشی ڕژێمی تورکیان کرد.
لە تارانی پایتەختی ئێران، ژماریەک لە پارێزەران هاوپشتی خۆیان بۆ خۆڕاگری عه‌فرین ڕاگه‌یاند و سەرکۆنەی هێرشی ڕژێمی تورکیان کرد.
به پێی هەواڵی بەدەستخراو، ژمارەیەک له پارێزه‌ران و یاساناسانی ئێرانی، له به‌رامبه‌ر نوێنه‌رایه‌تیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له تاران کۆبوونەتەوە و به‌بەرزکردنەوەی لافیتە و پانكارد، هێرش و لەشکرکێشی ئه‌رته‌شی توركیان بۆ سه‌ر عه‌فرین مه‌حكووم كردوە و دوایان لە نەتەوەیەکگرتوەکان و دەوڵەتانی جیهان کردوە، هەوڵی خێرا بۆ كۆتاییهێنان به‌م هێرش و لەشکرکێشیە بددەن بوون.
هاوکات، بەشدارانی کۆبوونەوەکە، بەدرشمی “عه‌فرین ته‌نیا نییه”، پشتیوانیان له خۆڕاگری خه‌ڵكی ئه‌و شاره كرددوە و سەرکۆنەی بێدەنگی جیهانیشیان کردوە لەبەرامبەر تاوانەکانی تورکیا کە لە عەفرین ئەنجامیان دەدات.
هـ.هـ