لە داڤۆس، عەبادی و بارزانی کۆبوونەوە
لە داڤوس، عەبادی و بارزانی كۆبوونهوه و جەختیان لە یەکپارچەیی ئێراق کردەوە.
لە داڤوس، عەبادی و بارزانی كۆبوونهوه و جەختیان لە یەکپارچەیی ئێراق کردەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەبادی لهگهڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆبووەتەوە و پێکەوە جەختیان لەسهر پاراستن، یەکپارچەیی و سەروەری خاکی عێراق كردۆتهوه و ئاماژەیان بەوەداوە، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەشێکن لە گەلی عێراق.
هەرر بهپێی ڕاگهیهندراوهكه، بە بایەخەوە باس له دەستبەکاربوونەوەی دامودەزگهکانی حكوومهتی فێدڕاڵی عێراق لە هەرێمی کوردستان کراوە. هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە سنووری نێودەوڵەتی تەنها لەژێر کۆنترۆڵی دەسەڵاتی فیدراڵیدا بێت.
ڕاگەیەندراوەکە جەختی لەوە کردۆتهوه؛ پێویستە بابهتهكانی سنوور و نەوتی هەرێم بەو شێوەیەی لە دەستووری عێراقدا هاتووە، لهژێر كۆنتڕۆڵی دەوڵەتی عێراق بن، دەبێت هەناردەکردنی نەوت بە تەنها لە ڕێگهی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی عێراقەوە «سۆمۆ»وە بێت.
ڕاگهیهندراوهكه ئاشکراشی کردووە؛ «پێداچوونەوە و وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دهكرێت و بەزوویی کۆتایی پێ دههێنرێت، پێویسته حكوومهتی ناوەند لە گەیشتنی مووچە و شایستە داراییەکان بە دەستی فەرمانبەرانی هەرێم دڵنیا بێت، ئەوەش لە ژیر چاودێری دارایی فیدراڵیدا دهبێت.»
نووسینگەی عەبادی ڕاشیگهیاندووه: «شاندی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆی بۆ ڕێککەوتن و لهیهكترتێگهیشتن دووپات کردۆتهوه.
هـ.هـ