دوێنێ شەممه ٣ی كانوونی دووه‌م\١٤ی رێبەندان، لە زۆربه‌ی شارەکانی وه‌ڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، سوێد، به‌لجیكا، هۆڵندا، ئیتاڵیا، دانمارك، نۆ‌رویژ، سویسرا و فینله‌ندا کوردستانیان بۆ پاڵپشتیکردن لە بەرخۆدانی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا دەیان چالاکی و رێپێوانیان سازكرد. خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند کە تا بێدەنگی کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی لە به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی دەوڵەتی تورکیا نەشکێت و گوشار نەخرێتە سەر تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی شەڕلە دژی گەلی کورد بوه‌ستێنێت، له‌سه‌ر شەقامەکان بەردەوام ده‌بن لە چالاکی.
لەشاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا پۆلیس مۆڵه‌تی ڕێپێوانی بە خۆپیشاندەران نەدا. خۆپیشاندەرانیش بە گردبوونه‌وه‌یه‌ك هێرشەکانی سوپای تورکیایان شەرمەزار کرد.
شه‌وی ڕابردووش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له لە شارەکانی بۆرلانگ، یۆته‌بۆری، ڤاستێراس، یاڤله، ڤاستەرڤیک، لوند، مۆتالا، کالمار، مالمۆ، خاخجۆ و ئۆرەبرۆ، كوردستانیان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دروشمی «بژی بەرخۆدانی عەفرین» و «ئەردۆغان بکوژە»یان ده‌گوته‌وه.
ئۆلدینبورگ:
ش. م