لە سەر عەفرین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید بانگی پارلەمان کرا

ئەمڕۆ، لە پارلەمانی سوید، لە سەر عەفرین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید بانگی پارلەمان کرا و وێڕای سەرکۆنەکردنی، سەردانی بۆ تورکیا هەڵوەشێنرایەوە.

ئەمڕۆ، لە پارلەمانی سوید، لە سەر لەشکرکێشی و هێرش و شەڕی ڕژێمی تورکیا و تاقمە چەتەکانی بۆ سەر عەفرین، لە لایەن چەند پارلەمانتارێکی ئەو وڵاتەوە لەوانە، جەبار ئەمین، ئامینە کاکە باوە، ئەنیکا لیلە، بانگهێشتی خاتوو مارگوم واڵشتروم، وەزیری دەرەوەی سوید کرا.

لە بانگهێشتەکەدا، پارلەمانتاران پرسیار و ڕەخنەی خۆیان و هاوڵاتیانی سوید و کوردیان لەسەر عەفرین، گەیاندە ناوبراو و چەندین پارلەمانتاران زۆر بە ڕاشکاوانە ئەردۆغانیان بە تەرۆریست بەناو کرد و وتیان، هاوکاری چەتەکانی داعش دەکات. ئەمەش دیبەیت و گفتوگۆ و وەڵام دانەوەی گەرمی بەدوای خۆیدا هێنا و نزیکەی سەعاتێکی خایاند. ئەمەو بەوتەو وێنە و بەڵگە، بائامانجگرتنی مەدەنیەکان خرانە ڕوو.

ئەمەو بەوەزیری درەوەی سوید وترا:  تاپێتان كرا كچان و کوڕانی کوردتان لە شەڕی تەرۆر و داعشدا، به‌كوشتدا، کەچی ئیستا پشتان تێكردون
لە بەرامبەردا، وه‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید، وتویەتی:
لە سەر عەفرین ‌بانگی باڵیۆزی توركیایان كردوه‌  و نیگەرانی خۆیان پێگەیاندوە و ئاشکرای کردوە، لەسەر عەفرین سەردانێکی بۆ تورکی هەڵوەشاندۆتەوە و وتویەتی، تێگەیشتنی بۆ ڕەخنە و نیگەرانیەکانی پارلەمانتاران هەیە. 

وەزیری دەرەوە سوید وتویەتی: ئێمە نیگەرانین و کار دەکەین بۆ کۆتایهێنانی هێرشەکە. ئەوەشمان بالیۆزی تورکیا وتووە. ئێمە لەگەل زۆر وڵاتی تر کار دەکەین سەبارەت بە پرسی عەفرین و وداشیگەیاندوە: بۆچونی پسپۆرەکانی ئێمە لە وەزارەتی دەرەوە ئەوەیە کە تۆرکیا ناتوانێت بە بەهانەی مافی خۆپاراستن هێرشی خۆی بۆ سەر عەفرین ڕەوا بکات.

هـ.هـ